هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پیشانگای بەرهەمەكانی “فەرهاد پیرباڵ” لە زانكۆی “ئیلام”

پێشانگای كتێبی “فەرهاد پیرباڵ” نووسەری بەناوبانگی كورد لە زانكۆی شاری “ئیلام” هەڵوەشایەوە.

پیشانگای بەرهەمەكانی “فەرهاد پیرباڵ” كە بڕیار بوو رۆژانی یەكشەممە و دووشەمە 6 و 7ی مانگی بەفرانبار لە زانكی ئیلام و لە ژێر چاودێریی “ناوەندی خوێندكارانی هونەردۆستی ئیلام” بەڕێوە بچێ، لە لایەن كاربەدەستانی ئەو زانكۆیە هەڵوەشایەوە.

مۆڵەتی پیشانگای كتێبی ئەو نووسەرە ناودارە كوردە، پێشتر و لە رۆژی 25ی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە رێگای نامەیەكی فەرمی لە لایەن “شورای بەدواداچوونی كاروباری ناوەندەكان”ەوە دەركرابوو.

ئەو پیشانگایە كە بە شێوەی خۆرسك لە لایەن خوێندكارانی زانكی ئیلام بەڕێوەچوو، بڕیار بوو هەموو بەرهەمەكانی فەرهاد پیرباڵ تێیدا نمایش بكرێ، بەڵام لە هەر بەرهەمێك 5 دانە دانرابوو بۆ ئەوەی خوێندكارانی ئیلامی لەگەڵ ئەو كەسایەتیە كوردە ئاشنا ببن و تەنانەت هیچ هاوئاهەنگیەك لەگەڵ خۆی نەكرابوو، بەڵام كاربەدەستانی زانكۆ دژكردەوەیان لە بەرامبەر ئەو هەوڵەی خوێندكاراندا ئەنجامدا و دژكردەوەیان لە خۆیان نواند.

“فەرهاد پیرباڵ” شاعر، نووسەر و لێكۆڵەری كورد، ساڵی 1961ی زایینی لە شاری هەولێر لە دایك بوو و بەرهەمگەلێكی زۆر بەنرخ و سوودبەخش، شێعر، چیرۆك، نمایشنامە، توێژینەوەی ئەدەبی و مێژیی زۆر باشی لە سەر كوردستان نووسیوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.