شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

دادگایی كردنی 22 هاوڵاتیی لە شاری “ورمێ”

كۆبوونەوەی بەدواداچوونی تۆمەتی 22 هاوڵاتیی خەڵكی شاری “ورمێ” كە لە رەوتی ناڕەزایی بە وشك بوونی ئاویی دەریاچەی “ورمێ” دەستبەسەر كرابوون، لە لایەن دادگای كۆماری ئیسلامی لەو شارە بەڕێوەچوو.

بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی مافی مرۆڤ، رۆژی سێشەممە 25ی مانگی سەرماوەز كۆبوونەوەی بەدواداچوونی تۆمەتەكانی سەر 22 هاوڵاتیی خەڵكی ورمێ لە لایەن لقی یەكی دادگای كۆماری ئیسلامی لە شاری ورمێ بە سەرۆكایەتی قازیی “چابۆك” بەڕێوە چوو.

تۆمەتەكانی سەر ئەو كەسانە “كۆبوونەوە و ناڕەزایی دژی ئەمنیەتی ناوخۆ و پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامی راگەیەندراوە.

جێگای باسە، ئەو 22 هاوڵاتیە رێكەوتی 19ی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لە ناڕەزایی بە كەمتەرخەمی بەرامبەر بە وشك بوونی دەریاچەی ورمێ دەستگیر كران.

ناوی ئەو 22 هاوڵاتیە بریتیە لە:
1_ نیما حەسەنی
2_ محەمەد محەمەدی
3_ عەتا كەریمی
4_ میلاد موختاری
5_ روحوڵڵا مەزاهێری
6_ ئەمیر ئیبراهیملو
7_ یاسین حاجی زادە
8_ ئێحسان بەدرمیلان
9_ یاسر ئەكبەری
10_ مستەفا هاشمی
11_ محەمەد ئیمامعەلی پوور (خوێندكاری زانكۆی ئازادی ورمێ)
12_ سوهەیل دەعیری
13_ رەزا شەنازی گوڵ جەوان
14_ یونس ئەرشەد
15_ عەلی حەلاوت نگار
16_ هومایون رەحیمی (خوێندكاری زانكۆی ئازادی ورمیچ)
17_ ئەمین خوداپەرەست
18_ سالار خەلیل \ور
19_ رەزا حەیدەری
20_ رەزا چەمك
21_ رامین خەلیلی
22_ محەمەد موتەمەدن

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.