شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

ناڕەزایی و مانگرتنی كامیۆنەكانی سنووری “مەریوان _ باشماخ”

لە ئاكامی دابەزینی سەهمیەی گازۆئیل بۆ كامیۆنە باربەرەكانی سنووری “مەریوان _ باشماخ” شۆفیری ئەو كامیۆنانە بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین، لە گواستنەوەی كەلوپەلەكان لەو سنوورەدا خۆدەبوێڕن.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، لە شاری مەریوان، ژمارەیەك لە شۆفیری كامیۆنە باربەرەكانی سەر رێگای ئەو شارە بەرەو سنووری باشماخ، لە ناڕەزایی بە دابین نەبوونی سووتەمەنی پێویست بۆ كامیۆنەكانیان، دەستیان داوەتە ناڕەزایی دەربڕین و لە گواستنەوەی كەلوپەلەكان خۆدەبوێرن.

ئەو مانگرتنە ماوەی چەند رۆژە بەردەوامە و كاربەدەستانی فەرمی كۆماری ئیسلامی تا ئێستا لە وەڵامدانەوە بەو كامیۆندارە ناڕازیانە خۆیان بواردووە و لە درێژەی ئەو ناڕەزایەتیەشدا، دوێنێ شەممە 29ی مانگی سەرماوەز كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ، شۆفیر كامیۆنە مانگرتووەكان لەسەر مانگرتنەكەیان بەردەوام بوون و لە گواستنەوەی كەلوپەل لە سنوورەكەدا خۆیان بواردووە.

یەكێك لە شۆفیرەكان رایگەیاندووە، كە بڕیار وابوو بۆ هەر كامیۆنێك كە لە سنووری باشماخەوە كەلوپەل دەگوازێتەوە، نزیك بە 400 لیتر گازۆئیلیان پێ بدرێت، بەڵام ئێمە 250 لیتر گازۆئیلمان پێ دەدرێت و ئەمەش زۆر كەمە.

ئەو شۆفیرانە هەروەها رایانگەیاندووە، تا كاتی بەدیهاتنی خواست و داواكارییەكانیان، لە سەر درێژەدان بە مانگرتن و ناڕەزایی دەربڕین بەردەوام دەبن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.