چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

رەوتی پشیتوانی كردن لە زیندانیانی سیاسی مانگرتوو بەردەوامە

لە درێژەی دەربڕینی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی مانگرتووی زیندانی ناوەندیی ورمێ (دەریا) ژمارەیەك لە زیندانیانی سیاسی رەجایی شاری كەرەج و هەروەها كۆمەڵەی “ژنانی ئازاد”ی كوردستانیش، پشتیوانی خۆیان لەو زیندانیانە دەربڕیوە و هەڵاواردنی كۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە رۆڵەكانی خەڵكیان مەحكوم كردووە.

20 كەس لە زیندانییە سیاسییەكانی زیندانی رەجایی شاری كەرەج، لە نامەیەكدا كە بە مەبەستی پشتیوانی لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی كورد لە زیندانی ورمێ بڵاویان كردۆتەوە، هەڵوێستی بەرپرسانی زیندانی ورمێیان لەبەرامبەر زیندانییە سیاسییەكاندا دژە ئینسانی وەسف كردووە.

زیندانیانی سیاسیی زیندانی رەجایی شاری كەرەج لەو نامەیەدا ئاماژەیان بەوە كردووە، هەموو ئەو كەسانەی كە ناچار بوون بە مەبەستی گەیاندنی دەنگی كپ كراوی خۆیان بە گوێی رای گشتی مان لە خواردن بگرن، بە باشی ئاگادارن كە زیندانیان چ سەختی و ئازارێك دەكێشن و دەشزانن هەتا ناچار نەبن گیانی خۆیان ناخەنە مەترسییەوە.

هەروەها كۆمەڵەی “ژنانی ئازاد”ی كوردستانیش بە دەركردنی راگەیەندراوێك وێڕای ئاماژە بە دۆخی زیندانیانی سیاسی مانگرتوو لە زیندانی ورمێ، باسی لەوە كردووە، كە دوابەدوای دەست پێكردنی مانگرتنەكە، هێزەكانی حكومەت ئەزیەت و ئازاری زیندانیە سیاسیەكانیان زیاتر كردووە و تەنانەت گوشاریان خستووەتە سەر كەس و كاری ئەو زیندانیانە بۆ ئەوەی داوایان لێ بكەن واز لە مانگرتنەكەیان بهێنن. ئەو كارتە قێزەونانەی حكومەت كە كارساز نەبووە، هێزەكانی حكومەت هەڵیانكوتاوەتە سەر زیندانییەكان و بە (چەك) هەڕەشەی كوشتن و ئیعدامكردنیان لە زیندانیەكان كردووە! هێزەكانی حكومەت وتویانە: «نە رێكخراوە مرۆڤدۆستەكان و نە (ئەحمەد شەهید) و نە كەسیتر ناتوانێ رزگارتان بكات. ئێرە ئێرانە و یاسای كۆماری ئیسلامی حوكم دەكات».

لە درێژەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە: هاوكات لاوانی كورد لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەردەوامن لە چالاكییەكانیان بۆ پشتیوانیكردن لە زیندانیانی سیاسی كورد و مانگرتنەكەیان. ئەو چالاكیانەش وردەوردە دەرەوەی سنوورەكانی ئێران و بە تایبەت هەرێمی كوردستانیشی گرتەوە و بەرەو زیادبوون دەچێت.

لە كۆتایی راگەیەندراوی ژنانی ئازدی كوردستان، وێڕای مەحكوم كردنی هەڵسوكەوتی كۆماری ئیسلامی لەگەڵ زیندانیانی سیاسی، وتراوە: كوشتوبڕ و سەركوتی ئۆپۆزیسیۆن بە درێژایی تەمەنی حكومەتی 35 ساڵەی كۆماری ئیسلامی بەردەوام بووە و بەكارهێنانی كارتی خانەوادە دژ بە نەیارانی حكومەت بەشێك بووە لە ئەجیندا دەرهەق بە ئەندامانی ئۆپوزیسیۆن.

پەنابەرانی ئێرانی لە عێراق وەك نموونە كە چۆن هێزەكانی حكومەتی ئێران لە ژێر چەتری خانەوادە، بۆ ماوەی دوو ساڵ شان بە شانی هێزەكانی حكومەتی نوری مالیكی هەڕەشەیان لە دانیشتووانی كامپی ئەشڕەف دەكرد لە پارێزگای دیالەی عێراق و … دەكرد، ئێستا ئەو چەكە بەرامبەر بە لاوانی سیاسی كورد لە زیندانەكانی نێوخۆی كوردستان و ئێراندا دەكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.