هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كوژرانی 150 ژن بە دەستی داعش و گیرانی سەدان ئەندامی ئەو رێكخراوەیە

وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق دوێنێ سێشەممە 25ی مانگی سەرماوەز لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە یونس ئەللیبی یەكێك لە سەركردەكانی داعش زۆرتر لە 150 ژنی عێراقی لەوان چەندین كچ و هەروەها ژنی دووگیانی بەهۆی رەتكردنەوەی بیرۆكەی جیهادی نیكاح لە شاری فەلوجە لە پارێزگای ئەنبار كوشتووە.

لەوبەیاننامەیەدا هاتووە، كە تەرمی كوژراوان لە گۆڕستانەكانی ‘الزغارید’ و’ حی الجولان’و’الصقلاویە’ نێژراون.

وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق رۆژی رایگەیاند رایگەیاند ئەو جەنایەتانەی داعش تووشی بووە لە جەنایەتەكانی سەدام كەمتر نییە.

هەروەها داعش لەمدوایانەدا 48كەسی عێراقیان لە شاری تكریت بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ دەوڵەتی ئەو وڵاتە ئێعدام كردووە.

چەند رۆژ لەمەوبەریش 17 كەسیان لە هێزەكانی پۆلیس و عەشیرەتی جبور و جیسات لە تكریت هەر بەو تۆمەتە ئێعدام كردبوو.

ئەمەش لەحاڵكدایە، كە بەرپرسێكی ئەمنی “میسر” هەروەها رایدەگەیەنێت كە دەزگا ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە لەماوەی ئەمساڵدا 600 كەسیان دەستگیركردوە كە لەناو ریزی چەكدارانی داعش لەسوریا‌و عێراق گەڕابوونەوە.

هەریەك لە “ئیسپانیا و مەغریب”یش بەدەیان كەسیان دەستگیركردوون كە گوومانی ئەوەیان لێدەكرێت جیهادییە تووندئاژۆكان بن، راپۆرتەكان ئەوە دەخەنەڕوو كە زیاتر لە 1200 مەغریبی لە ریزی رێكخراوی داعش لە سووریا دەجەنگن، زیاتریش لە 100 كەسیان لە كاتی گەڕانەوەیان دەستگیركراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.