شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

شەڕ و پێكدادان لە “پیرانشار” كوژرانی 3 كەسی لێكەوتەوە

بەهۆی تەقەكردن لە ناوشاری “پیرانشار” هاووڵاتییەك 2 چەكداری ئتلاعات كوژران.

بە هەواڵی ماڵپەڕی كوردپا، دوێنێ دووشەممە ٢٤ مانگی سەرماوەز كەسێك بە ناوی م”حەمەد ئیسماعیل نەژاد” خەلكی گوندی “شیناوێی” سەر بە شاری پیرانشار لە مەیدانی محەمەدی هەوراز لە لایەن هێزەكانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیەوە هێرشی كراوەتە سەر و لە ئاكامدا كوژراوە و لەو شەڕ و پێكدادانەدا 2 كەس لە هێزەكانی ئیتلاعاتیش كوژراون.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی؛ محەمەد ئیسماعیل‌نەژدا، كە بە محەمەدی دەروێش برایم ناسراوە، لە فەلەكەی “شیناوێ” بەدەستی هێزە ئیتلاعاتییەكان كوژراوە.

دوابەدوای تەقە كردنەكە، هێزە ئینتزامی و ئیتلاعاتییەكان، لە شەقامەكانی “ئیتستقلال(فەلەكەی سەردەشت) هەتا چوارڕێیانی ٢٢ی بەهمەن”، هاتوچۆیان قەدەغە كردووەو ناوشاری پیرانشار بە هێزێكی زۆری نیزامی میلیتاریزە كراوە.

دەگوترێ، مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات لە پیرانشار هۆكاری هێرش كردن بۆسەر محەمەد ئیسماعیل نەژادیان، قاچاخی مادەهۆشبەرەكان راگەیاندووە و دواتر برازایەكی محەمەد ئیسماعیل نەژادیان بەناوی “عەلی ئیسماعیل نەژاد” دەستگیر و راپێچی شوێنێكی نادیاریان كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.