دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

له‌سلێمانی یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی كورته‌ فیلمی ژنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مافی مرۆڤ به‌ هاوكاری فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان، لە رۆژی 7-8/ 12/2013 له‌شاری سلێمانی و له‌هۆڵی ته‌وار یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی كورته‌ فیلمی ژنان بەڕیوەدەبات

له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵ كه‌ تیایدا فیلمی ژنه‌ سینه‌ماكاره‌كانی چوار پارچه‌ی كوردستان له‌هه‌ردو به‌شی (پێشبڕكێ‌ و نمایش) پیشان ده‌ده‌رێن به‌ئاماده‌بونی ده‌رهێنه‌رو میوانانی بیانی و هه‌روه‌ها فیلمێكی كچه‌ ده‌رهێنه‌ری كۆری (داهجیما) و ژنه‌ ده‌رهێنه‌ری سوری (ئیفا داود) و ژنه‌ ده‌رهێنه‌ری ئێرانی (مه‌ریه‌م پیربه‌ند) وه‌ك میوانی فێستیڤاڵ به‌شداری ده‌كه‌ن.

فیلمه‌ به‌شداربوه‌كانی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵ بریتین له‌ (كه‌تانی سور ده‌رهێنانی قودره‌ت گونه‌ش، دانیشتوانی به‌ڕێز ده‌رهێنانی سارا ره‌حیم زاده‌، گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌رهێنانی ئه‌سین ئاكگوڵ، گرێ‌ كوێره‌ ده‌رهێنانی هه‌نار فه‌رهاد، خونچه‌ ده‌رهێنانی جوانه‌ سه‌عید، كۆڵانێك له‌پشت ماڵی ئێمه‌ ده‌رهێنانی شیلان سه‌عدی، كچی كورد ده‌رهێنانی ڤیان مایی، دایكانی ئاشتی ده‌رهێنانی ئاسمین بایرام، ده‌رگا داخراوه‌كان ده‌رهێنانی ده‌وه‌ن نه‌وزاد، تاڵاوی ئاوه‌كان ده‌رهێنانی فاتیمه‌ ده‌ستمه‌رد، كه‌یس ده‌رهێنانی ئاواز ئه‌حمه‌د، 10 ده‌رهێنانی چاوان زانا، داو ده‌رهێنانی سۆلاڤ شه‌یدا، نانی به‌یانی ده‌رهێنانی مریه‌م دوستی، به‌هه‌شتی شوتی ده‌رهێنانی گوڵستان ئاجه‌ت، به‌ڕێگایه‌ك یان به‌ڕێگایه‌كی تر ده‌رهێنانی ناز ساڵح، ده‌نگێك له‌په‌نجه‌ره‌وه‌ ده‌رهێنانی نورسه‌ل دۆغان، له‌نێوان مه‌رگ و ژیان ده‌رهێنانی شه‌هێن جه‌مال).

بۆ ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵ هه‌ریه‌ك له‌ (مریه‌م پیربه‌ند له‌ئێران و نادیه‌ ئه‌لبه‌كری له‌وڵاتی مه‌غریب و گۆنا حه‌مه‌ ساڵح له‌كوردستان و صه‌بریه‌ جوتكار له‌وڵاتی توركیاو زكرا سه‌رسه‌م له‌به‌غدا) ده‌بنه‌ لیژنه‌ی داوه‌ری و ‌بڕیاره‌ له‌كۆتایی فێستیڤاڵ فیلمه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كان خه‌ڵات بكرێن.

هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی فیستیڤاڵه‌كه‌دا بڕیاره‌ پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ چه‌ند كچه‌ شێوه‌كارێك و پێشانگایه‌كی شیعری بۆ چه‌ند كچه‌ شاعیرێك بكرێته‌وه‌.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.