شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

گوشارەكان بۆ سەر بنەماڵەی “پێشمەرگە و گریلا” پەرە دەستێنێت

گوشارەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر چالاكانی سیاسی كورد لە ناوچەكانی “ئیلام و كرماشان” پەرە دەستێنێت و ئەو گوشارانە تەنانەت ژن و كچی ئەو بنەماڵانەشی لەخۆ گرتووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، هێزە ئیتلاعاتیەكانی سەر بە كۆماری ئیسلامی لە ناوچەی “ئیلام و كرماشان” بە بێ وەرگرتنی مۆڵەتی یاسایی، هێرش دەكەنە سەر ماڵی چالاكانی سیاسی، پێشمەرگە و گریلا لەو دوو پارێزگا كورنشینە و بێ رێزیی و سووكایەتیان پێ دەكەن و پاشان رەقەمی تەلەفۆنی ئەندامانی ئەو بنەماڵانە وەردەگرن و دواتر یەكە بە یەكەی ئەندامانی ئەو بنەماڵەگەلە بە شێوەی جیاجیا بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و ستادی خەبەری دەكرێن.

ئەو بانگهێشتانە تەنانەت ژنان و كچانی بنەماڵەكانیش لە خۆ دەگرێت و لە ئیدارەی ئیتلاعات بەرەوڕووی بێ رێزیی دەبنەوە.

دەوترێ، هێزە ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلامی، لە زۆربەی شارەكانی سەر بە دوو پارێزگای “ئیلام و كرماشان” چەندین وەها كردەوەگەلێكیان ئەنجامداوە و بنەماڵەی چالاكان و خەباتكارانی كوردیان كردووەتە ئامانجی بێ رێزییەكانی خۆیان.

شایانی باسە، ئێستاكە بە هەزاران چالاك و خەباتكاری كورد لە ریزەكانی پێشمەرگە و گریلا لە دەرەوەی سنوورەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان چالاكی دەكەن، كە بەردەوام بنەماڵە و كەس و كاریان لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە دەكەونە بەر بێ رێزیی و زەخت و گوشارەوە بۆ ئەوەی رۆڵەكانیان ریزەكانی خەبات بەجێ بهێڵن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.