كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی لە دوتووی بانگەوازێكدا، داوای بەهاناوەچوونی خێرای زیندانیانی سیاسی مانگرتووی كردووە، كە ماوەی 23 رۆژە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ (دەریا) دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن و دۆخی جەستەیی زۆربەیان خراپ و نالەبارە.
دەقی بانگەوازەكەی كەمپەین بەمچەشنەیە:
هه‌وڵێكی خێرا بۆ پێشتگێری لە بەندکراوانی مانگرتوو وه‌گه‌ڕ بخه‌ین
جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كورستان
ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ژنان و لاوان
نووسه‌ران، ڕۆژنامه‌نووسان، هونه‌رمه‌ندان، ڕۆشنبیران و قوتابیان؛
چالاکی مانگرتن لە خواردنی گیراوانی سیاسی کە ٢٣ ڕۆژ پێش لە زیندانی ورمێ لە دژی گوشارەکانی ڕژیمی ئێران لە سەر گیراوان دەستی پێ‌کردبوو، سەرەڕای هەموو گوشار و هەڕەشەکانی حیفازەت ئیتلاعاتی زیندان و دەزگای دادی ڕژیم بەردەوامە.
کاربەدەستانی ڕژیم هێشتاکە وەڵامی داخوازیەکانی گیراوانی سیاسی، بۆ دەرخستنی گیراوانی دۆزی مادەی هۆشبەر، قەتڵ و شەڕانگێزی لە بەندەکەیان نەداوەتەوە.
لە هەمان چوارچێوەدا دوێنێ بەڕێوەبەری کار و باری ناو زیندانی ورمێ بە گیراوانی سیاسی وتووە کە ئیدی داخوازیەکانی گیراوان لە ئەستۆی ئەوان نەماوە و ڕاستەوخۆ ناوەندە ئەمنیەکانی باڵای ڕژیم بڕیاری لە سەر دەدەن.
لە لایەكی دیكەوە سەرەڕای خراپیی بارودۆخێك هێندێك لەم زیندانیانە، كاربەدەستانی قەزایی و زیندان بەدواداچوونیان بە داواكارییەكانیان نەكردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە سێ ڕۆژ پێش پارێزەر مەسعود شەمس‌نژاد کە لە زیندانی ورمێ‌دا دەستبەسەرە، بەشداری چالاکی مانگرتنی گیراوانی سیاسی بووە و هەر بەو هۆکارەش ڕووبەڕووی هێرش و پەلاماری هێزەکانی ڕژیم لەناو زیندان دا بووەتەوە و وێڕای بێڕێزیکردن پێی، لێشیدراوە.
دوابه‌دوایی ئه‌م ٢٢ رۆژه ئه‌وه‌ی روون و ئاشکرایه و بووته مایه‌ی سه‌رسوڕمانی هه‌مووان، بێده‌نگی کۆمه‌ڵگا نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان و ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ و سازمان و لایه‌نه سیاسیه‌کانه، له‌م پێوه‌نده‌دا.
له‌وه‌ش خراپتر سانسور و بێده‌نگی کاناڵه‌کانی راگه‌یاندن له‌م پێوهندیەدایە. کاناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن بۆ بڵاو کردنی هه‌واڵی زیندانیانی غه‌یره کورد و بچووکترین کێشه‌ی ئه‌وان به زووترین کات به میدییایی ده‌که‌ن. ئه‌وه له حاڵێکدایه که له پێوه‌ند به زیندانیه سیاسیه کورده‌کاندا بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردوه. ئه‌م ناوه‌نده جیهانی و ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ، هیچ جۆره دژکرده‌وه و هه‌ڵوێستێکیان له خۆیان نیشان نه‌داوه.
که‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی به نیسبه‌ت باروودۆخی ناله‌باری به‌ندكراوانی سیاسی کوردەوە، داوا لە جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و بە تاێبەتی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كورستان دەکات کە ناره‌زایه‌تی خۆیان به‌م كرده‌وه نائینسانیه‌ی رژیم ده‌ربڕن و هه‌وڵێكی خێرا بۆ پێشتگیری بەندکراوانی وه‌گه‌ڕ بخه‌ن.
که‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی