هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

نەتەوە یەكگرتووەكان: بوونی”قاسم سلێمانی”لە عێراق پێشێلكردنی ئابڵۆقەكانە

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند كە هەڵسووڕانی “قاسم سلێمانی” بەرپرسی سپای قودسی كۆماری ئیسلامی لە عێراق، وەك پێشێلكاریی ئابڵۆقە پەسند كراوەكانی دژی سپای قودس و ئەو فەرماندە سەربازیەی كۆماری ئیسلامی، دێتە ئەژمار.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێریی رویتێرز و بە پشتبەستن بە راپۆرتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان: وێنە بڵاوكراوەكانی قاسم سلێمانی، فەرماندەری سپای قودس، لقی دەرەوەی سنووری سپای پاسداران، دەرخەری ئەوەیە كە ئەم فەرماندەی نیزامییە بەشداریی لە گرژییەكانی ئێستای عێراقدا هەیە.

سەرەڕای وێنە بڵاو كراوەكانی قاسم سلێمانی لە عێراق، ئەمیرعەلی حاجی‌زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران لە وتووێژێك لەگەڵ كاناڵێكی تەلەڤیزیۆنی، جەختی لە سەر بوونی قاسم سلێمانی لە عێراقدا كرد.

بەپێی ئەم راپۆرتە، شاندی كارناسانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كاروباری ئێران كە چاوەدێری بەرێوەبەریی گەمارۆ نێودەوڵەتییەكانی داسەپاو بە دژی كۆماری ئیسلامی دەكەن، لە پێوەندی لەگەڵ هەڵسووڕانی قاسم سلێمانی لە عێراق راپۆرتێكیان بڵاو كردەوە.

لەو راپۆرتەدا، بەشداریی قاسم سلێمانی لە عێراقدا وەك پێشێلكردنی گەمارۆ نێودەوڵەتییەكانی دژی رێژیمی ئێران و ئەم فەرماندەی نیزامییەی رێژیم لە قەڵەم دراوە.

ناوی قاسم سلێمانی، فەرماندەی سپای قودس، ساڵی ١٣٨٦ لەلایەن شۆرای ئەمنییەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە خرابوە سەر لیستی گەمارۆ پەسەن كراوەكان، ئەم گەمارۆیانەی شۆرای ئەمنییەت “مەنعی سەفەری نێودەوڵەتی” و “دەست بەسەر داگرتنی داراییە”كانی فەرماندەی سپای قودسی لەخۆ گرتبوو.

دوای شۆرای ئەمنییەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، وەزارەتی خەزانەداری ئامریكایش قاسم سلێمانیی و یەكێكی دیكە لە فەرماندەكانی باڵای سپای قودس بە ناوی موحسێن چیزەری بە هۆی بەشداری هێزەكانی رێژیمی ئێران لە سووریە و سەركوتی دژبەرانی رێژیمی بەشار ئەسەد، خستبووە لیستی گەمارۆكانەوە.

چەند رۆژ پێشتریش، جان بورد، وەزیری دەرەوەی كانادا لە دانیشتنی مەنامە لە بەحرەین، قاسم سلێمانی، فەرماندەی سپای قودسی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانی “نوێنەری تیرۆر لە ناوچەدا” ناودێر كرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.