هاوڵاتیەكی كوردی خەڵكی شاری “مەلەكشاهی” سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزەكانی پۆلیسی “كەشی بەرهەمهێنان و ئاڵووێری زانیاریی هێزە ئینتزامییەكان” (فەتا) لە پارێزگای ورمێ بانگكریە ناوەندە ئەمنیەتی و نیزامیەكانی كۆماری ئیسلامی.
بە پێی هەواڵی *زاگرۆس پۆست* یەكێك لە دانیشتووانی شاری “مەلەكشاهی”سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی “مەحمود قولی پور لایق”، لە لایەن پۆلیسی (فەتا) بانگ كراوە.
بە پێ ئەو ئیحزارییەیە بە دەستی ناوبراو گەیشتووە، دەێ لە ماوەی رۆژانی رابردوو خۆی بە پۆلیسی فەتا بناسێنێت.
لە نامەیەكدا كەبە دەستی “مەحمود قولی پوور لایق”گەیشتووە، هۆكاری بانگكردنی باس نەكراوە، بەڵام باس لەوە كراوە، لە ئەگەری خۆنەناساندنی بەو ناوەندەی كۆماری ئیسلامی لە رێگای دادوەرییەوە هەوڵی دەستگیركردنی دەدرێ.
“قولی پوور” لە كارمەندانی ئیداەری ئاوی پارێزگای ئیلامە و پێشتریش بە هۆی سكاڵای ئیدارەی پەروەدەی شاری “شیروان” سەر بەو پارێزگایە، بە تۆمەتی “بڵاوكردنەوەی بابەتی ناڕەوا و هاندانی بیروڕای گشتی لە وێبلاگی زەنجیرەیی” سكاڵایەكی لەسەر ئەو رادەستی دادگوستەریی شاری “شیروان” كرابوو.