چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

لێدان و گواستنەوەی زیندانیەكی سیاسی مەحكوم بە ئێعدام

زیندانیەكی سیاسی كوردی مەحكوم بە ئێعدام كە یەكێك لە رێكخەرانی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ناوەندی ورمێ(دەریا) بووە، پاش لێدان و سووكایەتی گواستراوەتەوە بۆ زیندانی مەهاباد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە *زاگرۆس پۆست*، پاش راگەیاندنی مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ (دەریا) “مەنسور ئاروەند” یەكێك لە زیندانیانی سیاسی كوردی مەحكوم بە ئێعدام پاش هێرشی هێزەكانی گاردی ویژەی زیندان بۆ سەر بەندی 12ی ئەو زیندانە، لە لایەن ئەو هێزانەوە بە شوكێر بەرقی و باتۆم دراوەتە بەر دەستڕێژی لێدان و سووكایەتی و پاش خۆڕاگریی و كۆڵنەدانی مەنسور، پێچاویانەتە پەتوێك (بەتانی) و گواستوویانەتەوە بۆ زیندانی شاری مەهاباد.

شایانی باسە، پاش 19 رۆژ تێپەڕ بوون لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ورمێ و چەند زیندانێكی دیكەی ئێران، كۆماری ئیسلامی بۆ جاری چەندم هەڕەشەی ئەوە لە زیندانیان دەكات، كە ئەگەر كۆتایی بە مانگرتن لە خواردنەكەیان نەهێنن لە سێدارەیان دەدەن و لە بەرامبەریشدا زیندانیانی مانگرتوو دروشمی “یان سەركەوتن یان سەركەوتن، یان سەركەوتن یان مردن”یان بەرز كردووەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.