هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

چاودێریی بۆ سەر بەكارهێنەرانی ئینترنێت لە ئێران زۆرتر دەبێتەوە

مەحمود واعێزی وەزری پەیوەندیەكان و فەناوەری و زانیاریی كۆماری ئیسلامی، وتوویەتی: گەڵاڵەیەكمان بۆ ناساندنی ناسنامەی بەكارهێنەرانی ئینترنێت لە ئێران داڕشتووە، كە بە پێی ئەو گەڵاڵەیە بەكارهێنەران بانگ دەكرێن و شوناسیان تۆمار دەكرێت.

ئەو كاربەدەستەی كۆماری ئیسلامی، هۆكاری ئەو داڕشتنی ئەو گەڵاڵەیە بە چوونەسەرەوەی ئاستی دزەكردنی ئینترنێت لە ژیانی هاوڵاتیان ناولێبردووە.

مەحمود واعێزی رۆژی شەممە 15ی مانگی سەرماوەز، رایگەیاندووە، كە ئایینامەی دەستڕاگەیشتنی ئازاد بە ئیتلاعات و بەڵگەنامەی دەوڵەتی كە ساڵی 1388ی هەتاویی پەسەند كراوە، وەگەڕ دەكەوێتەوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا، دەڵێ: لە درێژەی ئامانجی دەوڵەت بۆ دەستڕاگەیشتنی ئازاد بە زانیاری، لەمەوبەدوا بەكارهێنەرانی ئینترنێت پێناسەیان بۆ دەردەكرێت، تا هیچ كەسێ بە بێ ناسنامەی دیاریكراو لە ئینترنێت كەڵك وەرنەگرێ.

شایانی باسە، هەموو ئامرازەكانی پەیوەندیی گشتیی لەوانە “ئینترنت، تەلەفۆن و…” لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی لە لایەن دام و دەزگا ئەمنی و ئیتلاعاتیەكانەوە كۆنتڕۆڵ دەكرێت و ئەمەش وەكوو مەترسیەكی گەورە بۆ سەر ئەمنیەتی تاك لە كۆمەڵگادا دێتە ئەژمار.

ئەم چەشنە هەڵسوكەوتەی كۆماری ئیسلامی لەگەڵ كەسایەتی هاوڵاتیانی دانیشتووی ئێران، لە حاڵێكدایە، كە نزیك بە 100% خەڵكی ئەو وڵاتە لە تەلەفۆن كەڵك وەردەگرن و پتر لە 30 میلیۆن لە نزیك بە 80 میلیۆن دانیشتووانی ئێران كەڵك لە ئینتێرنێت وەردەگرن، كە لەو رێژەیە 69% مەجالی ئەوەیان پێ دەدات كە توانای دەورلێدانی فیلترە دەوڵەتیەكانیشیان هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.