هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

حكومەت باس لە بوونی 12 میلیۆن هەژار لە ئێراندا دەكات

وەزیری تەعاون، كار و خۆشبژیویی كۆمەڵایەتی كۆماری ئیسلامی وێڕای ئاماژە بەوەی كە 8 میلیۆن ئێرانی تووشی بەدخۆراكی هاتوون، دەڵی 12 میلیون خەڵكی هەژاریشیان لە ئێراندا پێ ناسراوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە، عادڵ ئازەر، سەرۆكی ناوەندی ئامار مانگی ڕابردوو تێچووی مامناوەندیی بنەماڵەیەكی شارنشینی لە بەهاری ئەمساڵدا 1 میلیون و 822 هەزار تمەن ڕاگەیاندبوو. بەو پێیە هەر بنەماڵەیەك كە ئەوەندە داهاتەی نەبێ، لە ژێر هێڵی هەژاری دایەو توانای دابیكردنی پێداویستییە سەرەتاییەكانی ژیانی نییە.

عەلی ڕەبیعی، وەزیری كاریش ماوەیەك لەوەپێش حەقدەستی مام ناوەندیی كرێكارانی یەك میلیون تمەن ڕاگەیاندبوو. حوسێن ڕاغفەر، كارناسی بواری ئابووری دەڵێ، بە پێی هەڵسەنگاندنەكانی ڕەسمی لە ساڵی 93 هێڵی هەژاری لە تاران بۆ هەر بنەماڵەیەكی 5 كەسی مانگانە 2 میلیون و 500 هەزار تمەن‌و لە كەمترین ئاست بۆ بنەماڵەیەكی گۆندی نزیك بە 1 میلیون تمەن مەزندە كراوە.

بە وتەی ناوبراو و زانیارییەكانی حەشیمەتیی ساڵی 91 نزیك بە سەدی 40ی حەشیمەتی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاری‌ دابوون و ئەم ڕێژەیە بە ئاوڕدانەوە لە ئاوسانی دوو ساڵی ڕابردوو دەكرێ زیاتریش بووبێ.

وەزیری كار ڕۆژی هەینی 14 سەرماوەزیش رایگەیاند كە 12 میلیون كەس لە ئێران دەستنیشان كراون كە لە هەژاریی تەواودا دەژین‌و تووشی بەدخۆراكی هاتوون.
ڕەبیعی وتبووی كە لە ماوەی 8 ساڵی ڕابردوودا سەرەڕای زیاتر لە سەد میلیارد دۆلار داهاتی نەوت، بەڵام هەژاری‌و بێ عەداڵەتی لە ئێران هەر زیادی كردوە.

شایانی باسە، ئەم ئامارانە هەمووی ئاماری حكومەتیە و بێ گومان ئامارە راستەقینەكان زۆر لەوە زیاترە و كۆماری ئیسلامی پێش بە بڵاوبوونەوەی ئامارە راستەقینەكان لەوبارەوە دەگرێ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.