هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

نادیاربوونی چارەنووس و بێبەشكردن لە پەیوەندیی تەلەفۆنی 2 زیندانیی كورد

هاوڵاتیەكی خەڵكی شاری مەریوان كە ماوەی یەك هەفتەیە دەستگیر كراوە، هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، رۆژی شەممە 8ی مانگی سەرماوەز چالاكێكی خەڵكی شاری مەریوان بە ناوی “عەلی خوشنەمەك” لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كراو  هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارەو وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەكەی هیچ هەواڵێك سەبارەت بە چارەنووی ئەو ناوبراو كە هاوسەر و 3 منداڵیشی هەیە، نادیارە.

هەروەها لە لایەكی دیكەوە، زیندانیەكی سیاسی كورد بە ناوی “شاكر باقی” لە زیندانی كاشمەر لە گرتنی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەكەی بێبەش كراوە.

شاكر باقری كوردی خەڵكی باكووری كوردستانە و ساڵی 1386ی هەتاویی لە سەر جادەی سنە_مەریوان لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر و 2 مانگ لە زیندانی دیزڵ ئابادی شاری كرماشان راگیراو دواتر گواسترایەوە بۆ زیندانی سنە و لە لایەن دادگاوە بە 30 ساڵ زیندان دوور خرانەوە بۆ زیندانی شاری “كاشمەر” لە پارێزگای خوراسان مەحكوم كراو  ئێستاش پاش 7 ساڵ راگیران لە زیندان لە گرتنی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەكەی بێبەش كراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.