: ئارش عه‌زیزی/ بی‌بی‌سی مانیتۆرینگ، بی‌بی‌سی فارسی له فارسییه‌وه: کاوه که‌ریمی/ زاگرۆس‌پۆست
له پاییزی 2012دا، ئه‌و کاته‌ی نادێژدا تولۆکۆنیکوا سه‌رۆکی گروپی موزیکی ‘پوسی رایۆت’* له به‌ندیخانه‌ی مۆسکۆ چاوه‌ڕوانی دادگایی‌کردنی بوو، چاوی به سلاڤۆی ژیژک فیلسووفی مارکسیست که‌وت.
(ئه‌ڵبه‌ت ژیژک، چوبووه خه‌وی نادێژدا**وه)
گۆڤاری فه‌رانسه‌یی فیلۆسۆفی (فه‌لسه‌فه) ئه‌رکی نامه‌گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌و دوو سیما ناسراوه چه‌په‌ی جیهانی گرته ئه‌ستۆ، تا خه‌ونی هونه‌رمه‌ندی به‌ندکراو بێته دی.
نادێژدا له یه‌که‌مین ئه‌ڵقه‌ی له نامه‌که‌ی بۆ ژیژک باس له‌م خه‌وه ده‌کات. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م نامه‌یه وه‌ڵامی نامه‌یه‌ک بوو که ژیژک نووسیبویو توانیبووی بیگه‌یه‌نێته ده‌ستی نادێژدا له به‌ندیخانه.
ژیژک یه‌که‌م نامه‌ی به زمانی ڕووسی له ژانویه‌ی 2013دا نووسی‌و مانگێ دوایی وڵامه‌که‌ی هاته‌وه. به‌مشێوه‌یه ئه‌م نامه‌گۆڕینه‌وه‌یه به ڕیتمێکی به‌رده‌وام درێژه‌ی بوو. ‘فیلۆسۆفی’ پێشتر ده‌قی وه‌رگێڕدراوی فه‌رانسه‌یی‌و ئاڵمانیی نامه‌کانی بڵاو کردبووه‌وه، به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی گاردیه‌ن به‌م دواییانه ده‌قی وه‌رگێڕدراوی شه‌ش نامه‌ی بڵاو کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆر به‌ربڵاوتر له ئاستی جیهاندا ده‌نگ بداته‌وه.
‘ئامانجی هاوابهش’ی ژیژکو نادێژدا
سه‌یر نییه که ژیژک چوبوه خه‌وی نادێژدایهک، که له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی له گروپی ‘پوسی رایۆت’ به تاوانی 30چرکه پێشکه‌شکردنی موزیک له کلیسای گشتیی مۆسکۆ به دوو ساڵ به‌ندکردن حوکم دران.
یه‌که‌م دیمه‌ن که له پوسی رایۆت له سه‌ر میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بڵاو بووه‌وه، دیمه‌نی کۆمه‌ڵه کچێکی بێگه‌رد بوون که له لایه‌ن پوتینه‌وه به دیل گیرابونو له‌م کاته‌دا وه‌ک ژیژک ده‌ڵێ ‘هه‌موو دڵه‌کان لێیده‌دا بۆیان’. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌مێک زیاتر له گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌کانیاندا ئاشنا ده‌بوو، ده‌یزانی که ئه‌وان ته‌نیا ڕه‌خنه له سته‌مگه‌ریی پوتینی ناکه‌ن.
له ناو دڵی پوسی رایۆتدا ڕه‌خنه‌یه‌کی قووڵ له جیهانی سه‌رمایه‌داری بوونی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش هۆگریی نادێژدایه به نامه‌گۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کێک له به‌ناوبانگترین فیلسووفه دژه سه‌رمایه‌دارییه‌کانی ئه‌مڕۆی جیهان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بکرابایه، ئه‌م هۆگرییه له ڕوی پێشینه‌ی پوسی ڕایۆتهوه هه‌ڵبهێنجدرێت، خوێندنه‌وه‌ی نامه‌کان تایبه‌تمه‌ندییه‌کانیانی ڕوون ده‌کرده‌وه‌و پێده‌چوو زیاتر له هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ک که تا ئێسته بڵاو بووه‌ته‌وه باسی له فه‌لسه‌فه‌ی هه‌وڵه‌کانی نادێژدا کردبایه‌ت. هه‌رچی بێت، ئه‌و نامه‌کانی له به‌ندیخانه‌و له کاتێکدا نووسیوه که دره‌نگ بوو. ئه‌وانه بانگهێشتنامه‌ی دادگا نین‌و پلان‌و بۆچوونێکی کاتی له پشتیانه‌وه نییه، نامه‌گۆڕینه‌وه‌ی دوو فسیلووفی هه‌ستیارن که ئه‌ڵێن ئهمهگیان به ‘ئامانجێکی هاوبه‌ش’ هه‌یه.
نه‌ریتی رادیکاڵیزم
به خوێندنه‌وه‌ی دێڕه‌کانی نادێژدا ئه‌توانین زیاتر له هه‌ر لایه‌ک، له ناو نه‌ریتی رادیکاڵه‌کانی ڕوسیه‌دا بیبینینه‌وه. نه‌ریتێک که سه‌ده‌یه‌ک پێش پێی نایه ناو گرنگترین شۆڕشه‌کانی مێژووی مرۆڤه‌وه‌و له ئاکامدا، جیهانی به ته‌واوی گۆڕی. ئێسته زیاتر له بیست ساڵ دوای ئه‌وه‌یکه یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت پاش ئه‌و شۆڕشه تێک شکاو هه‌ره‌سی هێنا، نه‌ریته رادیکاڵه‌کانی ڕووس بۆ جارێکی تر سه‌ر هه‌ڵدێننه‌وه. به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی خێرا ئه‌توانین ئه‌و بازنانه ببینین که گرێیان ده‌دات به مێژوویانه‌وه.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاکێشه ئه‌وه‌یه که پوتینێک، که پێشتر کارمه‌ندی ک.گ.ب بوو، ئه‌مڕۆ هه‌وڵده‌دا بۆ جارێکی تر وێنایه‌کی باش له ستالین بخاته‌ڕوو ڕه‌خنه‌گرتن لێی بکاته شتێکی ئه‌سته‌م. هه‌روه‌ها که پوسی رایۆت له ره‌خنه‌ی خۆیدا ده‌ڵێت: پوتین‌و نهوستالینیزمێک که ئه‌و هه‌ڵی بژاردووه، ده‌ست له ناو ده‌ستی پره‌نسیپی مێژویی ڕوسیه (له کلیسای ئۆرتۆدۆکسه‌وه تا دژههاوڕهگهزبازان) ڕاوه‌ستاون.
سه‌رسوڕهێنه‌ر، نازناوێکه که پوتینییهکان له هێرش بۆ سه‌ر پوسی رایۆت لێیان ده‌نان: بۆلشۆویک. نازناوێک که به وته‌ی باوکی نادێژدا له منداڵیشه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی له ژێر کاریگه‌ریی دایه‌گه‌وره‌ی کۆمۆنیستیدا بوو له سه‌ری بوو. (خاڵی سه‌رنجڕاکێشی تر ئه‌وه‌یکه نادێژدا له ساڵیادی شۆڕشی ئۆکتۆبری 1917 وه له دایکبووه).
له‌م دیمه‌نه‌ی چنینی هێزه‌کاندا ده‌بینین که ستالینیزم، به‌وشێوه‌یه‌ی که لیبراڵه‌کانی رۆژاوا ساڵانێکه داکۆکی له‌سه‌ر ده‌که‌ن ئاکامی بۆلشۆویزمی لێنینی نییه‌و ته‌نانه‌ت دژیه‌تی. له خوێندنه‌وه‌ی پوسی رایۆتدا، ستالینیزم به پێچه‌وانه‌وه ده‌ستی له ناو ده‌ستی سه‌رمایه‌داریدایه.
ڕه‌خنه‌ی هاوبه‌ش
ئه‌م ڕه‌خنه هاوبه‌شه جه‌رگه‌ی ئه‌و مه‌یله‌یه که لای ژیژک به‌م گرووپه دروستبوو. خۆی له نامه‌که‌یدا ده‌نووسێت: ‘هۆکاری ئه‌وه‌یکه چاوی لیبراڵ وا به پوسی رایۆتدا هه‌ڵنایه‌ت ئه‌وه‌یه که ئێوه به‌رده‌وامیی شاراوه‌ی نێوان ستالینیزم‌و سه‌رمایه‌داریی جهانی سه‌رده‌م ده‌خه‌نه ڕوو’.لایه‌نگه‌لێکی تریش له به‌رهه‌مه‌کانی پوسی رایۆت لای ژیژک سه‌رنجڕاکێشه. بۆ نموونه پێداگرییان له سه‌ر ئه‌وه‌یکه کاریان نه‌ته‌نیا دژ به مه‌سیحیه‌ت نییه، به‌ڵکوو له به‌رامبه‌ر ستهمو چه‌وساندنه‌وه نوێنه‌رایه‌تیی وره‌ی عیسایی ڕاسته‌قینه ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌یه که ژیژک سهرمهستو به پێداگرییه‌کی ته‌واوه‌وه بۆ نادێژدا ده‌نووسێت‌و ده‌ڵێ: ‘هه‌روه‌ها که هێگڵ، ئه‌و کاته‌ی ناپێلئۆنی بینی که به سواری ئه‌سپێک له شاری جێنا وه تێده‌په‌ڕی، نووسی: هه‌ست ئه‌که‌م گیانی جیهانم به‌سه‌ر ئه‌سپه‌وه بینیوه، ئێوه هیچ نین جگه له هۆشیاریی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی هه‌موومان، که له به‌ندیخانه‌دا دانیشتووه’.
نه‌وه‌کانی دیۆنیسوس
که‌م، دیالۆگی ژیژکیمان له سه‌ر پوسی رایۆت نه‌بیستبوو.
سه‌رنجڕاکێشترین خاڵی ئه‌م نامه نوێیانه بۆ خوێندنه‌وه، قسه‌ی نادێژداییه که ئه‌وه‌ی تا ئێسته له لایه‌ن که‌سانی تره‌وه له سه‌ری بیستوومانه زۆر له‌وه زیاتره که له زاری خۆیمان بیستووه.
له قسه‌کانیدا، که چه‌ند ساڵێکیش له کانادا ژیاوه‌و له‌گه‌ڵ زانکۆی رۆژاوادا نامۆ نییه، ره‌سه‌نایه‌تیی روانگه‌یه‌ک ده‌بینین که نووسینه‌وه‌ی ئه‌م یا ئه‌و مۆدێلی رۆژی رۆژاوایی نییه. نادێژدا ده‌ڵێت: ‘ئێمه که‌ڵک له پێناسه‌ی نیچه وه‌رده‌گرین‌و، نه‌وه‌کانی دیونیسۆسین، که له بۆشکه‌یه‌ک له ناو زه‌ریادا پاڵمان لێ داوه‌ته‌وه‌و باوه‌ڕمان به هیچ هێزو ده‌سه‌ڵاتێک نییه.’ ئه‌ڵێت خۆی به ئه‌ندامی ‘هونه‌رمه‌ندانی (punk)ی چالاکی‌و گۆڕانکاری’ و له به‌رامبه‌ر بیناسازانی ستاتیکی ئاپۆلۆییدا ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام ده‌شڵێت که ‘یه‌کێک باشتر له‌وی تر نییه’. لێره‌دایه که ده‌بینین پوسی رایۆت، به پێچه‌وانه‌ی زۆرێک له گروپه نزیک له ئانارشیسته‌کان تۆڕی پانکی ڕۆژاوا، که زیاتر سه‌رقاڵی ڕواڵه‌تی کار‌و قه‌ره‌باڵغین، بنه‌ماگه‌لی فه‌لسه‌فیی جدیی هه‌یه‌و له دوالیزمی کۆنی ئاپۆلۆ له به‌رامبه‌ر دیونیسۆسیشدا هه‌ڵوێستی خۆی دیاری کردووه.
هوای سیبری
دوانامهیهک که له نادێژداوه بڵاو کراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگی ژانویهو نازانین که نامه‌گۆڕینه‌وه‌کانی ئه‌و دووانه درێژه‌ی هه‌بووه یا نه. (به‌ڵام) ئه‌زانین که له کۆتایی مانگی سێپتامبردا له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی کاره‌ساتباری به‌ندیخانه ده‌ستی دایه مانگرتن‌و دوای حه‌فته‌یه‌ک په‌کی که‌وت. له مانگی ئۆکتۆبردا بۆ چه‌ند حه‌فته که‌س ئاگای له شوێنی مانه‌وه‌ی نه‌بوو، هه‌ر ئه‌م ڕۆژانه‌ی دوایی ده‌رکه‌وت که گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌ندی_نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له سیبری.
به‌ڵێ سیبری؛ هه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی که له تێزارهکانی کۆنه‌وه تا ستالین‌و ئێستا پوتین، قوربانییهکانیانی تێدا هێشتۆته‌وه. له داستایۆسکییهوه تا ترۆتێسکی، تا سولژێنیتسێن هه‌وای ئه‌م بهنیدخانهیانه هه‌ڵمژیوه‌و ئێسته پوسی رایۆتهکان، که ده‌بێ تا که‌متر له ساڵێکی تر ئازاد بکرێن چوونه‌ته ئه‌و ڕیزه‌وه.
نادێژدا ئێستا 24 ساڵیهتیو دوای ئه‌وه‌ی که ئازاد بکرێت‌و بێته ده‌ره‌وه ڕێگایه‌کی دورودرێژی له به‌ر ده‌بێت. له‌وانه‌یه له نزیکیشه‌وه ئه‌و فیلسوفه ببینێت که یه‌که‌م جار به خه‌و بینی‌و دواتر نامه‌ی بۆ نووسی. گرنگتر له‌وه ئه‌وه‌یکه هه‌لی درێژه‌دان به چالاکییه هونهریو سیاسییه‌کانی خۆی، دوای دوو ساڵ بیرکردنه‌وه له به‌ندیخانه ده‌ست ده‌که‌وێته‌وه. له‌وانه‌یه بیه‌وێت له‌گه‌ڵ ژیژکدا هاوکاری بکات‌و وڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی بداته‌وه که: ‘ئایا ئه‌توانین خه‌ڵکی ماندوو‌و خه‌ڵه‌تاو ڕازی بکه‌ین، که نه‌ته‌نیا ئه‌بێ پێکهاته‌ی حازر ڕوبه‌ڕوی پرسیار بکه‌ینه‌وه‌و ده‌ست بکه‌ین به کرده‌وه‌ی وروژێنه‌ری خۆڕاگری، به‌ڵکو ئاسۆی پره‌نسیپێکی نوێ بخه‌ینه ڕوو؟
هاواری پوسی رایۆت له یه‌که‌م هه‌نگاودا دژایه‌تیی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگای ڕوسیه‌ی به دوای خۆیدا هێنا. ئه‌بێ بزانین به‌و شێوه‌یه‌ی که ژیژک پێشبینی ده‌کات کاتێک دێت که ده‌نگی ئه‌وان ‘جوان ببیسرێت’؟ نادێژدا له کاتی بیرکردنه‌وه له سه‌ر داهاتووی ڕوسیه له‌وانه‌یه بیر له‌وه بکاته‌وه که که‌ی سیستێمێک دێت که بۆ مانه‌وه‌ی خۆی ناچار به پڕکردنی به‌ندیخانه‌کانی سیبری نه‌بێت؟
وه‌رگێڕدراوه له بابه‌تی: “نامه‌های مقاومت: مکاتبات ژیژک با پوسی رایت”/ بی‌بی‌سی فارسی: 3 Dec13
*) پوسی رایۆت گروپێکی موزیکی ڕوسییه به مانای ‘شۆڕشی کچان’ که بۆ داکۆکیکردن له مافه‌کانی ژن چالاکی ده‌که‌ن. پوسی رایۆت له درێژه‌ی هه‌ڵبژاردنی روسیادا دژبه‌ری ڤلادێمیر پوتین بوون. سێ که‌س له ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه به هۆی به‌ڕێوه‌بردنی شانۆیه‌ک له کڵێسه‌ی گشتیی ئۆرتۆدۆکسی مۆسکۆ به تاوانی سووکایه‌تیکردن به‌و شوێنه به دوو ساڵ زیندان مه‌حکوم کرد.
**) سه‌رۆکی پوسی ڕایۆتو گۆرانیبێژی سه‌ره‌کیی.