ئاگركەوتنەوە لە ژینگەی پارێزگای كرماشان كە یەكێكە لەو پارێزگایانەی كە دەكەوێتە بەر لێرەوار و دارستانەكانی زنجیرە چیای *زاگرۆس* لە ماوەی ٨ مانگی رابردوودا، بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە.
لە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی تەسنیم، عەباس بەهاری رێكخراوی خزمەتگوزاری و پاراستنی ژینگە، وتوویەتی: لەماوە زەمەنیە دیاریكراوەدا، ٦٩ حاڵەتی ئاگركەتنەوە لە رووبەری ٢٢٢ هێكتاردا رووی داوە و ئەو ئامار و داتایانەش لە فیلتەری رێكخراوی ژینگەپارێزی پارێزگای سنە تێپەڕیوە.
لە هەشت مانگی ئەمساڵدا، ٢٢٤ ئاگركەوتنەوەی گەرەوە و بچووك لە رووبەری ٣٤٣هێكتاردا تۆمار كراوە و بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ١٣% چوونە سەرەوەی بە خۆیەوە بینیوە.
چوونە سەرەوەی رێژەی ئاگركەوتنەوەكان لەحاڵێكدایە كە ئەو كاربەدەستە، باسی لە خزمەتگوزاری ٢٤ كاتژمێری بۆ هەر رووداوێكی ئاگركەوتنەوە، داڕمان و … كردبوو.
بەپێی ئامارە فەرمیەكان لە ئوستانی كرماشان ٨٢٢ هەزار هێكتار لێڕەوار هەیە و بۆ پێنج هەزار و ٢٧٨ هێكتار تەنیا یەك ژینگەپارێز لەبەر چاو گیراوە.