دوێنێ چوارشه‌مه هه‌واڵی ئاشکرابوونی کاسه‌سه‌رێک بڵاوبووه‌وه که مێژووی بۆ 400،000 ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و چه‌ند لایه‌نی نهێنیی مێژووی مرۆڤ‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئاشکرا ده‌کات. له‌و باره‌وه ماڵپه‌ڕی بیبیبی ئینگلیسی بڵاوی کرده‌وه زانایان دێرینترین ماده‌ی ژێنێتیکییان له مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌کاندا دۆزییه‌وه.
ماتیاس مایێرو هاوکاره‌کانی DNA یه‌کی میتۆکێندرییان له کاسه‌سه‌رێکی 400،000 ساڵ پێش ئێسته ده‌رهێناوه که ده‌رکه‌وته‌یه‌کی گه‌وره‌یه له مێژووی دێریینناسیی مرۆڤدا.
زانایان ئه‌و کاسه‌سه‌ره‌یان له ئه‌شکه‌وتێک له Sierra de Atapuerca له باکووری سپانیا به ناوی چاڵی ئێسکه‌کان دۆزیوه‌ته‌وه.
وێنه: BBC News