چەند خولەك لەوەپێش تەقینەوەیەك گەڕەكی واستی شاری كەركوكی هەژاندەوە، بەڵام تا ئێستا زیانەكانی نەزانراوە.
بە پێی راپۆرتی كاناڵی رووداو، ئەمەش لەحاڵێكدایە كە، كاتژمێر 7 و 30 خولەكی ئەمشەو بە كاتی باشووری كوردستان، تەقینەوەیەكی بەهێز گەڕەكی كوردنشینی “شۆریجەی” كەركوكی هەژاندەوە و بەو هۆیەوە تا ئێستا 21 كەس كوژراون و 40 كەسی دیكەش بریندار بوون و پێدەچێ رێژەی كوژراو و بریندارەكانی روو لە زیادبوون بكات.