یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

بە بۆنەی 3ی دێسامبر رۆژی جیهانیی كەمئەندامان

كۆمەڵەی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی ١٩٩٢دا و بە مەبەستی پەرەپێدانی فەرهەنگی رێزگرتن لە كەمئەندامان و بەردنەسەرەوەی ئاستی زانیاری سەبارەت بە كەمەئەندامان، رۆژی ٣ی دیسامبری وەكوو رۆژی جیهانیی كەمئەندامان دیاریكرد و ئێستاكە زیاتر لە ١ملیارد كەس لە كۆی دانیشتووانی ئێستای جیهان بەهۆی كێشەی سیستەمی دەروونی، مێشك، جەستەوە كەمئەندام بوون و بەدەست ئازارەكانیەوە دەناڵێنن.

بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی بێهزیستیی ئێران ساڵانە ٦٠ هەزار كەس لە ئێراندا كەمئەندام دەبن، كە بەپێی ئەو ئامارە لە هەر رۆژێكدا ١٦٥ كەس بە ئاماری كەمئەندامانی ئێران زیاد دەبن.

بەپێی سەرژمیریی ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی ١ ملوێن و ٥٧٠ هەزار كەس كەمئەندام لە وڵاتی ئیراندا هەن، كە بەپێی ئاماری رێكخراوی داكۆكی لە مافی كەمئەندامان، زیاتر لە ٣ ملوێن كەس بە شێوەی جیددی كەمئەندام لە وڵاتی ئێراندا هەیە.

ناوچەی سنووریی پارێزگاكانی سنە، كرماشان، ئیلام ، ورمێ و خوزستان لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقدا مینڕێژ كراون و بە پێی ئامارەكان ١٦ بۆ ٣٠ ملوێن مینیان تیدا چێندراوە.

كۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای ئەویكە، كەمترین هەوڵی بۆ هەڵگرتنەوەی مینە چێندراوەكانی سەر سنوور داوە، بەبیانووی رێگری لە “قاچاخ”، رۆژانە لە ناوچە سنوورییەكان مین دەچێنێت و كۆڵبەران و هاوولاتییانی مەدەنی دەبنە قوربانی و ئەو حكومەتە بۆ هەڵگرتنەوەی ٢٠ ملوێن مینی دژە نەفەر هیچ هەوڵێكی نەداوە.

لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە (١٣٩٣) هەتا ئێستا لەو ئوستانەكانی ئیلام، كەماشان، سنە و ورمێ سەرجەم ٤٣ كەس بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین و تەقەمەنیی بەجیماوی شەڕ كە ٩ كەسیان گیانیان لەدەست داوەو ٣٤ كەسیشیان بریندار و كەمئەندام بوونە.

بەپێی ئاماری رێكخراوی یونیسێف؛ ئێستاكە رووبەری ٤ ملوێن و ٢٠٠ هەزار هێكتار لە خاكی شارە سنوورییەكانی كوردستان وەك مێهران، دێلهلوڕان، نەوت شار، سۆمار، جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی، گیلانغەرب، پاوە، مەریوان، بانە، سەردەشت، شنۆ، پیرانشار و ورمێ بە مینڕێژكراوی ماونەتەوە، كە ١٧ جۆر مینیان تێدا چێندراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.