چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

گیانلەدەستدانی كچ و كوڕێكی لاو لە شاری “دیواندەرە” بە هۆی خۆكوژی

كچ و كوڕێكی دیواندەرەیی لە دوو رووداوی جیادا و بە شێوەی خۆهەڵواسینەوە كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

رۆژی شەممە 8ی مانگی سەرماوەز، كچێكی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵكی گوندی “زەفەرئاوا” لە شاری “دیواندەرە” بە شێوەی خۆهەڵواسین دەستی داوەتە خۆكوژیی و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

هەر لەو رۆژەدا و لە رووداوێكی دیكەدا، لاوێكی دیكەی خەڵكی دیواندەرە بە ناوی مەهدی تەمەن ١٦ ساڵ لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

دایك و باوكی ئەو لاوە رایانگەیاندووە، شەوی یەكشەممە ئێمە بە مەبەستی سەردانی خزم و كەسەكان لەماڵ چووینەتە دەر و لەكاتی گەڕانەوەدا تەرمی مەهدیمان بە هەڵواسراوی بینیوە.

مەهدی، كەسێكی خەمۆك و گۆشەگیر و كوڕی بنەماڵەیەكی هەژار و دەستكورت بووە، دانیشتووی گەڕەكی ئازادگانی شاری دیواندەرە بووە.

شایانی باسە، لە شار و ناوچە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، خۆكوژی لە نێو هاوڵاتییاندا بە ئاستێكی بەرچاو پەرەسەندووە و ماوەیەك پێش ئێستا هەواڵێكمان سەبارەت بە گیانلەدەستدانی 6 كەس لە ئاواییەكی سەر بە شاری ئەیوان لە پارێزگای ئیلام و لە ماوەی یەكساڵدا بڵاو كردەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.