دوو تاقمی چەكدارو تۆكمەی شیعەكان بە هەڵكردنی ئاڵای تایبەتو وێنەی “عەلی خامنەیی” رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران لەنزیك شاری “كەركوك” جێگیر دەبنو كەس ناتوانێت لێیان نزیك ببێتەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی “رووداو” ئەو دوو تاقمە چەكدارە یەكێكیان ناوی (سریەی نەسرە) و ئەوی دیكەشیان ناوی (ئەحبابوڵڵا)یە. هەر تاقمێكیشیان لە 250 چەكدار پێكدێن، كە سەرجەمیان شیعەی ناوچەی ئامرلی و جەلەولا و حلێوە و سلێمان بەگن. بارەگای ئەو دوو هێزە تەنیا 15 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری كەركووك دوورە.
ئەو دوو هێزە لەلایەن بەشی ئیتلاعاتی سپای قودسی ئێرانەوە سەرپەرشتی دەكرێن، بەڵام ئەفسرە شیعەكانی نێو ئەو دوو تاقمە ئیدعای پاڵپشتی كردنی كۆماری ئیسلامی ئێران لە خۆیان رەتدەكاتەوە.
بەپێی هەواڵەكە بەشێك لەو هێزە لەشەڕی جەلەولا بەشداریی كردووە و دوای كونترۆڵكردنی ئەو شارۆچكەیە نێردراون بۆ كەركووك. ئەو هێزەش جگە لە ئاڵای تایبەت بە خۆیان، وێنەی “عەلی خامنەیی” رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێرانیان بە جامی ئۆتۆمبێلەكانیانەوە كردووە. سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركوك لەمبارەیەوە دەڵێت: “ئەو هێزە لەگەڵ گەیشتنیان بۆ كەركووك دەستیان كردووە بەهەڵكەندنی خەندەق و بارەگایەكی كاتییان لەنێوان تازە و داقووق دروستكردووەۆ نزیكبوونەوە لە بارەگای ئەو چەكدارانە بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە.
ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە پاش ئازادكرانی جەلەولا و سەعدیە لە دەستی چەكدارانی داعش، لایەنەكانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت “یەكێتی نیشتمانی كوردستان” بە بۆنەی یارمەتیەكانی كۆماری ئیسلامی و لەسەرەوەی هەموویانەوە “قاسم سلێمانی” بەرپرسی سپای قودسی كۆماری ئیسلامی، دەستخۆشی راستەی ئێران كردبوو.