هەواڵەكان باس لەوە دەكەن، كە ئەمرۆ هێزێكی گەورەی داعش لە ناو توركیەوە هێرشیان كردۆتە سەر كۆبانێ و لە هەموو بەرەكانی دیكشە هێرشەكانیان پەرە پێداوە و شەر تا ئەم ساتەش زۆر بە سەختی بەردەوامە.
لە لایەکی دیکەوه، لیژنەی ئەمنی پارێزگای دیالە دەڵێ، دەستیانگرتوە بەسەر ژمارەیەك قورئانی بۆمبرێژكراو كە داعش دروستیكردوەو لە نێو مزگەوت و شوێنە گشتیەكاندا بڵاویكردوەتەوە.
سادق حسێنی، سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە وتوویەتی، لە دوای ئازادكردنی جەلەولا و سەعدیە ژمارەیەكی زۆر لە قورئانمان دۆزیوەتەوە كە بۆمبرێژكراون و لەكاتی كردنەوەیدا دەتەقێتەوە.
ناوبراو دەشڵێ، گروپی پوچەڵكردنەوەی تەقەمەنی زۆربەی ئەو قورئانانەی كە بۆمبرێژكراوە پوچەڵكردوەتەوە، بەڵام بەهۆی دانانی لە مزگەوت و شوێنە گشتیەكاندا تا ئێستا رێژەیەكی زۆر لە قورئانی بۆمبرێژكراو لەو ناوچەیەدا ماوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، داعش بەمەبەستی بەدیهێنانی ئامانجەكەی كە توندڕەوی و كوشتنە، ئامادەیە هەمو كارێك بكات.
ناوبراو داواشی لە ناوەندە ئیسلامیەكان كردووە، ئیدانەی ئەو كارەی داعش بكەن، بەوەی جگە لە كوشتن و سەربڕینی خەڵكی بێتاوان، قورئانیشی بۆمبرێژ كردوە.