لە ئاكامی شەڕ و تێكهەڵچوون لە نێوان دوو گرووپ لە عەشیرەتی “ئەمسیریە” لە گرنگترین ناوچەی نەوتیی لە وڵاتی سودان لانیكەم 130 كەس كوژران و بە دەیان كەسی دیكەش بریندار بوون.
بە پێی راپۆرتەكان لەوبارەوە، لە ئاكامی شەڕ و دێكهەڵچوون لە نێوان گرووپی “ئەولادعومران و ئەلزیود” سەر بە یەكێك لە گرنگترین عەشیرە عەرەبەكانی سودان بە ناوی عەشیرەی “ئەلمسیریە” لە رۆژئاوای ناوچەی “كردفان” لانیكەم 130 كەس كوژران و بە دەیان كەسی دیكەش بریندار بوون و تا ئێستا هیچ هێزێكی دەوڵەتی بۆ نێوبژیوانی نەڕۆیشتۆتە ئەو ناوچەیە.
رۆژئاوای كردفان ناوچەیەكی سەرەكی لە بەرهەمهێنانی نەوتی سودان دێتە ئەژمار و ئێستاكە هاو سنووری ناوچەی “درافور”ی ئەو وڵاتەیە، كە لە ئاكامی شەڕە خوێنداویەكان كە چەند ساڵ درێژەی هەبوو، 200 تا 400 هەزار كەس كوژران و پتر لە 2 میلیۆن كەسیش ئاوارە بوون.
عەشیرەتی “ئەلمسیریە” لەو عەشیرەتانەیە كە لە لایەن دەوڵەتی ناوەندیی سودانەوە لە كاتی شەڕی ناوخۆیی كە 22 ساڵ درێژەی هەبوو، پشتیوانی لێ دەكرا.