خوێندكارێكی كوردی خەڵكی شاری “میاندواو” لە بەشی “گیا پزیشكی” لە زانكۆی ئازادی شار مەهاباد، پلەی دووهەمی جیهانی لە كێبەركێی پێشانگای داهێنەرانی ئاڵمان و كرواسی مسۆگەر كرد.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی حكومەتی هەم ئاوای، خوێندكارێكی كوردی زانكۆی “مەهاباد” كە خەڵكی شاری “میادواو” بە ناوی”حامد مشاریان” توانیویەتی پلەی دووهەمی جیهان لە كێبەركێی پیشانگای دانێنەرانی ئاڵمان و كرواسی مسۆگەر بكات.
ئەو خوێندكارە كوردە بە هاوكاری دوو خوێندكاری تر توانی ئەو سەركەوتنە مسۆگەر بكات و بەرهەمەكەی لەژێر ناوی “سیستەمی زیرەكی پێوەری بینایی” لە كێبەركێیە جیهانیەكانی داهێنان، بەشداریی كردبوو و هەروەها پێشتریش توانیویەتی خەڵاتی تایبەتی “كورەی باشوور” وەدەست بهێنێت.
ئەو داهێنانە كە هاوتایی نیە، پاش یەك ساڵ و بە پشتیوانی ئەو تیمە 3 كەسیە دروست كراوە و بۆ داڕشتن و دروستكردنی پتر لە 10 میلیۆن تمەن هەزینەی بۆ كراوە.
جێگای ئاماژەیە، كێبەركێیەكانی داهێنەرانی ئەڵمان و كرواسی لە رێكەوتی ٢٣ی رەزبەر تا ١١ی خەزەڵوەر لە وڵاتانی كرواسی و ئەڵمان بەڕێوەچوو.