شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

نوری مالیكی سەردانی تاران دەكات

نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوراشه‌ممه‌، به‌ سه‌ردانێكی ره‌سمی به‌ره‌وتارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێكه‌وت.
له‌به‌یاننامه‌یه‌ی نوسینگه‌ی تایبه‌تی مالیكی باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌، ئه‌م به‌یانییه‌ مالیكی له‌سه‌ر داوای ره‌سمی حكومه‌تی تاران به‌ره‌و ئێران به‌ڕێكه‌وت و سه‌ردانه‌كه‌شی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.

به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌، مالیكی له‌م سه‌ردانه‌یدا چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تاران تاوتوێ ده‌كات، له‌وانه‌ مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌بواره‌ جۆراوجۆره‌كان و پرسی ئاسایش و دوگۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌.

پێشتر راگه‌یاندنه‌كان باسیان له‌وه‌كردبوو كه‌ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی كۆتای ئه‌مساڵ ده‌چێته‌ ئه‌نقه‌ره‌، به‌ڵام پێش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌چێته‌ تاران.

هه‌وڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان به‌رپرسانی باڵای توركیا و عیراق بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌روو وڵات ده‌ستیپێكردووه‌ و له‌وپێناوه‌دا به‌رپرسانی هه‌ردوولا ده‌ستیانكردووه‌ به‌سه‌ردانی به‌رده‌وام.

چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی مالكی بۆ تاران بۆ مه‌به‌ستی وتوێژكردنه‌ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مالیكی و هه‌وڵه‌كانی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌.
پێشتریش موقتەدا سەدر، سەرۆكی كوتلەی سەدر راگەیاندبوو كە دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی پشتگیری مالیكی ناكەن تا جارێكی دیكە خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵبژێرێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.