لە 7 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، رووداوەكانی هاتوچۆ لە پارێزگای “سنە”، لانیكەم بریندار بوونی ٣ هەزار و ٢٥٠ هاووڵاتیی كوردی بەدواوە بووە.
ئاماری پزشكیی یاسایی پارێزگای سنە، دەریدەخات، كە رووداوی هاتوچۆ لە حەوت مانگی سەرەتای ئامساڵ لەو پارێزگایە، لانیكەم ٣ هەزار و ٢٥٠ هاووڵاتیی بریندار كردووە و ناوی دوو هەزار و ٣١٢ كەس لە بریندار بووان پیاو و لە ٩٣٨ حاڵەتی دیكەش، ناوی ژنان تۆمار كراوە.
بە لەبەرچاو گرتنی بەرز بوونەوەی رووداوی هاتوچۆ لە ٥ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە پارێزگای سنە، ٢ هەزار و ١٨٦ كەس بریندار بوون و لە مانگی خەرمانان و رەزبەریشدا، رێژەی برینداربوانی رووداوی هاتوچۆ زیادی كردووە.
هاتوچۆی تانكرە نەوت هەڵگرەكان لە رێگای مەریوان، سنە، كامیاران و كرماشان بووەتە هۆی نالەباربوونی بارودۆخی رێگەوبانەكان لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا و ئەو رێگایانە، هەتا ئێستا نوژەن نەكراونەتەوە كە ئەمەیش كاریگەرییەكی زۆری لە سەر رووداوی هاتوچۆ داناوە و لە لایەكی دیكە ناستراندارد بوونی ئۆتۆمبیلەكان و كەمتەرخەمی و خێرا رۆیشتنی شۆفیرەكانیش دەتوانین وەكوو هۆكاری زۆربوونی قوربانیانی هاتوچۆ لە ئێران بەگشتی و لە ناوچە كوردستانیەكان ئاماژە پێ بدەین.