دۆخی تەندروستی “بێهنام ئیبراهیم زادە” لە بارێكی ناجێگیردایە و منداڵەكەشی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
كومیتەی بەرگری لە شاهرۆخ زەمانی و بێهنام ئیبراهیم زادە، لە رێبەرانی ناسراوی كرێكاریی ئێران و ئەندامی كومیتەی بەدواداچوون بۆ پێكهێنانی رێكخراوە كرێكارییەكان، لە دۆخێكی خراپدان.
بێهنام ئیبراهیم زادە كە لە رەوتی هێرش بۆ سەر بەندی 350ی زیندانی ئێڤین بێ رێزیی پێكرا و درایە بەر لێدان و ئەشكەنجە كردن. دواتر گواسترایەوە بۆ ژووری تاكەكەسی 209ی زیندانی ئێڤین و ماوەی 100 رۆژ لە ژێر گوشاری لێپرسینەوە و ئەشكەنجەدا بوو و پاشان كە گواسترایەوە بۆ زیندانی رەجایی شاری كەرەج، ماوەی 25 رۆژ دەستی دایە مانگرتن لە خواردن و 4 رۆژیش مانگرتن لە خواردنی وشكی راگەیاند.
بەڵام ئەو چالاك و رێبەرە كرێكارییەش یەكێك بووە لە بێبەش بوونی زیندانیانی سیاسی و مەدەنی لە وەرگرتنی دەوا و دەرمان و ئەمەش وەكوو یەكێك لە گوشارەكانی كاربەدەستانی زیندان بۆ سەر ئەو چالاكانە دێتە ئەژمار.
وێڕای دۆخی جەستەیی و دەروونی بێهنام ئیبراهیم زادە، منداڵەكەی بە ناوی نیما كە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و شەممە 17ی مانگی خەزەڵوەر بۆ جارێكی دیكە خرایە بەر رەوتی شیمی دەرمانی و راگیران لە نەخۆشخانە، بەڵام هێشتاكە بێهنام نەیتوانیوە سەردانی رۆڵەكەی بكات و لە هەمان كاتدا چەندین جار هاوسەری ناوبراو بە ناوی “زوبەیدە حاجی زادە” كەوتووەتە ژێر گوشار و ئەشكەندە و لە هەمان كاتدا بێهنام ئیبراهیم زادە چارەسەریی پزیشكی لە دەرەوەی زیندانی بۆ بكرێت و سەردانی بنەماڵەكەی بكات، ئەمەش لەحاڵێكدایە كە هەتا ئێستاش دۆخی دەروونی و جەستەیی ناوبرا ولەبەرچاو نەگیراوە.
شایانی باسە، بێهنام ئیبراهیم زادە بە تۆمەتی خەبات بۆ بەرگری لە مافی كرێكاران، منداڵان و مافی مرۆڤ بە 5 ساڵ زیندان حوكم دراوە و ئێستاكەش لە حاڵی تێپەڕاندنی ساڵی پێنجمی زیندانەكەیەتی.