چالاكێكی بواری ژنان و منداڵان لە شاری سنە دەستگیر كرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە *زاگرۆس پۆست*، چالاكێكی بواری ژنان و منداڵان لە شاری سنە بە ناوی “مەنیژە سادقی” لە لایەن هێزە لیباس شەخسیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كرا.
مەنیژە سادقی رۆژی ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی مانگی سەرماوەز و كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ لە ماڵەكەی خۆی پاش هێرشی هێزە لیباس شەخسیەكانی كۆماری ئیسلامی دەستگیر و راپێچی شوێنێكی نادیار كرا.
ئەو چالاكەی بواری ژنان و منداڵان پاش پشكنینی ماڵەكەی لە لایەن ئەو هێزانەوە، دەستگیر كراوە و هەتا كاتی ئامادە كرانی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەك سەبارەت بە چارەنووسی لە بەردەستدا نیە.