هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

%70 ی ژنانی جیهان بەرەوڕووی توندوتیژی دەبنەوە

25ی نوامبر، ڕۆژی‌ جیهانیی‌ بەرەنگاربوونەوەی‌ توندوتیژیی‌ دژی‌ ژنانە، بەپێی‌ ئاماری‌ نەتەوەیەكگرتوەكانیش، 70% ی ژنانی‌ جیهان، لە ژیانیاندا ڕووبەڕووی‌ توندوتیژیی‌ دەبنەوە.

بەپێی‌ بڕیارێكی‌ نەتەوەیەكگرتوەكان، لە ڕۆژی‌ 25ی‌ ئەم مانگەوە تا ڕۆژی‌ 10ی مانگی‌ داهاتوو كە دەكاتە 16 ڕۆژ،  چالاكیی‌ جیاواز لەسەرانسەری‌ جیهان بۆ بەرەنگاربوونەوەی‌ توندوتیژیی‌ دژی‌ ژنان، بەڕێوەدەچێت.

ئامارێكی‌ ڕێكخراوی‌ نەتەوەیەكگرتووەكانیش ئاماژە بەوە دەكات: 70%ی  ژنانی‌ جیهان، لە ژیانیاندا ڕووبەڕووی‌ توندوتیژیی‌ دەبنەوە‌و ئەو ژن‌و كچانەی‌ تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 44 ساڵیدایە، زیاتر ڕووبەڕووی‌ دەستدرێژی‌ سێكسی‌‌و توندوتیژیی‌ خێزانی‌ دەبنەوە وەك نەخۆشیی یان ڕووداوەكانی‌ هاتوچۆ.

بەپێی‌ ئامارەكانی نەتەوەیەكگرتوەكان: ئێستادا 700 ملیۆن كچ لە تەمەنی‌ منداڵیدا، هاوسەرگیرییان ئەنجامداوە لە جیهاندا كە 250 ملیۆنیان لە خوار تەمەنی‌ 15 ساڵین، هاوكات زیاتر لە 30 ملیۆن كچ لە جیهاندا، لەژێر مەترسیی‌ خەتەنەكردندان، لەگەڵ ئەوەشدا 130 ملیۆن كچ، خەتەنە كراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.