هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كوژرانی 60 كەسی ئاڵمانی لە نێو ریزەكانی داعش

بەرپرسی دەزگای ئیتلاعاتی ئاڵمان رایگەیاند : ٦٠ كەسی ئەڵمانی كە بوونەتە چەكدار لەریزەكانی داعشدا، كوژراون.

“هانس جورگ مابن” بەرپرسی دەزگای ئیتلاعاتی ئاڵمان، لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی ( فیلت ئم تسونتاغ) وتی: بارودۆخەكە جێگای نیگەرانیە، بەڵام نابێت بترسین، دەبێت خۆشمان بۆ ئەگەری دەستدرێژی لەناو ئەڵمانیشدا ئامادەبكەین.

بەرپرسی ناوبراوروونكردنەوەی وردتری نەداوە لەسەر ئەو ٦٠ كوژراوە.

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا توماس دو میزییر رۆژی هەینی رایگەیاند 550 ئەڵمانی لەنێو ریزەكانی ئەو رێكخراوەدان لە عێراق و سوریە، دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیاش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ١٨٠ ئەڵمانی گەڕاونەتەوە بۆ وڵات و بە گشتی لە وڵاتانی ئوروپایی زیاتر لە 2 هەزار كەس بە چەكدارانی داعشەوە پیوەست بوون.

لە سەرجەم شارەكانی ئەڵمان، زیاتر لە ٢٠٠٠ مزگەوت هەیە و بە هەزاران كەسی موسڵمانی توندڕەو بوونی هەیە، ئەمەش لەحاڵێكدایە كە ماوەیە لەوەپێش دەوڵەتی ئاڵمان، چالاكی گرووپە ئیسلامیەكانی لەو وڵاتە قەدەغە راگەیاندبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.