خەڵكی ئاوایی”بێورانی خوارێ” لە شاری “سەردەشت” رێگەیان نەدا فەرماندەی بنكەی بەسیجی كۆماری ئیسلامی لە بێوران قسەیان بۆ بكا و بە چۆڵكردنی مزگەوت، وڵامی توندی ” نا” یان پێدانەوە.
كۆبوونەوەی بەرپرسی بەسیجی ناوچەی “سەردەشت” لەگەڵ ئەندامانی ئەو رێكخراوەیە لە مزگەوتی ئاوایی “بێورانی خوارێ”كاردانەوەی خەڵكی لێكەوتەوە.
رۆژی هەینی 30 مانگی خەزەڵوەر بڕیاربوو كۆبوونەوەی بەكرێگیراوان و ئەندامانی بەسیجی ناوچەكە لە بێورانی خوارێ بەڕێوەبچێ و لە كۆبوونەوەی خەڵك بۆ نوێژی هەینیدا فەرماندەی بەسیج كاتەكە بە هەل بزانێ و قسەیان بۆ بكا، بەڵام خەڵكەكە ئیزنی ئەوەیان بە فەرماندەی بەسیج و ئەندامەكانی ئەو رێكخراوانەدا كە قسەیان بۆ بكەن و مزگەوتەكەیان پێ چۆڵ كردن.