هێزی پێشمەرگەی كوردستانی باشوور هاوكات لەگەڵ ئازادكردنی “جەلەولا” توانیان شاری “سەعدیە” و سەربازگە (پادگان) “كوبرا” كە بەیەكێك لەسەربازگە گەورەكانی عێراق و داعش دێتە ئەژمار كۆنترۆڵ بكات، ئازادكرا.
ماڵپەڕی سپی میدیا بڵاوی كردووەتەوە، سەرچاوەیەك لە هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە پێی راگەیاندوون : كە هێزی پێشمەرگە و ئەرتشی عێراق توانیویانە بەتەواوی شاری سەعدیە كۆنترۆڵ بكەن.
ئەو سەرچاوەی وتووشیەتی: هێزی پێشمەرگە بە تەواوی سەربازگەی “كوبرا” كە بەیەكێك لە سەربازگە گەورەكانی عێراق و داعش هەژمار دەكرێت كۆنترۆڵ بكات.
هەتا ئێستا خەسارە گیانیەكانی ئەم پێشڕەویانەی هێزی پێشمەرگە ئاشكرا نەكراوە، بەڵام باس لەوە دەكرێ كە لە جەلەولا 7 پێشمەرگە گیانیان بەخت كردووە و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون و بە دەیان چەكداری داعشیش كوژراون.
هاوكات لەگەڵ ئەم سەركەوتنانە، شاری جەلەولاش لە لایەن هێزی پێشمەرگە بە یارمەتی هێزە چەكدارە شیعەكانی عێراق ئازاد كرا.
بەرپرسێكی پارتی دیمۆكراتی كوردستان بە رووداوی راگەیاندووە، كە پێشمەرگە هیچ رۆڵێكی لە گرتنی شاری سەعدیە نەبووە و هێزەكانی سپای قودسی كۆماری ئیسلامی و چەكدارە شیعەكانی عێراق ئەو شارە و سەربازگەی “كوبرا”یان گرتووە.