سه‌ره‌تای هه‌موو هه‌نگاوێک بۆ حکومه‌تێکی وه‌ك حکومه‌تی هه‌رێم که خاوه‌ن جیوپۆله‌تیکی تایبه‌ته، بریتیه له زانین و هه‌ڵسه‌نگاندی ترسی ئه‌وانیتر که په‌یوه‌ستن به ههنگاوهکهوه. که‌واته با له ترسی ئه‌وانیتره‌وه ده‌ست پێبکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن هه‌نگاوه‌كانمان بنێنین، چونکه ترسی ئه‌وانیتر پاڵنه‌ری ههڵسوکهوتهكانیانه.
عێراق
عێراق ترسی له پرۆسه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌یه:
بوونی هه‌رێم به خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ی داهاتی خۆی که چیدی په‌یوه‌ست نه‌بێت به ناوه‌نده‌وه، به مانایه‌كی تر نه‌وتی هه‌ڕیم ده‌بێته هۆی نه‌مانی عێراق.
نه‌وتی هه‌رێم، نه‌ك ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی کورد زیاد ده‌كات به‌ڵکو سوننه‌ش هانده‌دات که به‌هه‌مان رێچکه‌دا بڕۆن، وه‌ك ده‌یبینن له موسڵ له هه‌وڵی هه‌ڵنانی هه‌نگاوی سه‌ره‌تاییدان، له‌م پێناوه‌دا.
سێیه‌م، په‌رتبوونی عێراق ده‌بێته هۆی لاوازبوونی کێ و به‌هێزبوونی کێ، هه‌تا ئه‌م دوو هه‌فته‌ی پێشوو وه‌ها ده‌بینرا که ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی تورکیا و لاوازبوونی ئێران و عێراق.
ئه‌مریکا که رێگره له‌به‌رئه‌وه رێگرنیه که هه‌رێم نابێت نه‌وت بفرۆشێت، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه رێگره که ئه‌م سنورانه‌ی که هه‌یه نابێت ده‌ستکاری بکرێت چونکه، سنوره‌كانی ئێستا دۆخێکی دروستکردوه که هیچ وڵاتێک ناتوانێت ده‌ست به سه‌ر هیچ وڵاتێکی تردا بگرێت، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر.
ئێران
ترسی ئێران له چه‌ند روویه‌كه‌وه هه‌مان ترسی عێراقی شیعه‌یه. عێراق گرنگترین وڵاته له جیهاندا بۆ ئێران، ئه‌مه قسه‌ی حوجهتوالاسلام عه‌لی یونسیه، که به‌رپرسی ده‌زگای ئیتلاعاتی ئێرانه. بۆیه هه‌ر گۆڕانکاریه‌ك له عێراق راسته‌وخۆ وابه‌سته‌یه به ئێرانه‌وه.
ئێران نه‌وتی هه‌رێم وه‌ها ده‌بینێت که به زۆری ده‌بێته هۆی باڵابوونی تورکیا له هه‌رێمدا.
به هۆی ئابلۆقه‌وه ئێران ناتوانێت له بواری نه‌وتدا به‌شداربێت، له هه‌مانکاتدا ته‌کنه‌لۆجیای نیه
عێراق وه‌ك نه‌یاری دێرینی ئێران ئێستا به‌شێکه له قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئێران، بۆیه عێراق به‌ره‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه بۆ ئێران له گه‌ڵ نه‌یارانیدا
تورکیا
تورکیا پێی باشه ده‌ستی بگاته دوورترین خاڵ، زۆرترین پانتایی، گه‌وره‌ترین بازاڕ
ئه‌وه‌ی تورکیا له عێراق و ئێران جیاده‌كاته‌وه که ئامانجی تورکیا زیاتر ئابوری و بازرگانی و وزه‌یه نه‌ك ئاسایش و ململانێ، به‌تایبه‌ت پاش ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌ی ئاشتی له ناو تورکیا. به‌ڵام له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیاکردنه‌وه‌ی ئابوری وسیاسه‌ت له‌یه‌كتر مه‌حاڵه.
هه‌رێم ده‌بێت چۆن هه‌نگاوی دیپلۆماسی بهاوێت
چه‌کی عێراق به‌رامبه‌ر هه‌رێم پاره‌یه، وه‌ڵامی هه‌رێم له به‌رامبه‌ر به‌غدادا، ئیدیعاکردنی جیابوونه‌وه‌یه.
ئه‌م مامه‌ڵه‌یه هه‌ڵه‌یه چونکه
یه‌كه‌م گه‌ر بنه‌مای ترسی به‌غدا جیابوونه‌وه‌یه ئه‌وا کورد ده‌یسه‌لمێنێت که به‌غدا ترسه‌كه‌ی له جێگای خۆی دایه. له کاتێکدا هه‌رێم له رووی لۆجستی و جیوپۆله‌تیک و ئاماده‌یی کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه توانای ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نیه. که‌واته ترساندنهكهی هه‌رێم له جێگای خۆیدا نیه. یان ئه‌و چه‌كه‌ی هه‌رێم به‌كاری ده‌هێنێت فیشه‌كی تیانیه.
هه‌رێم به ئیدیعای جیابوونه‌وه ئێران و عێراق و ئه‌مریکا له خۆی ده‌تۆرێنێ، که‌واته له ساتی ئامادهنهبووندا ههنگاوێکی دیپلۆماسی هه‌ڵه‌یه چونکه جگه له سه‌رکێشیه‌ک بۆ راکێشانی سۆزی جه‌ماوه‌ری بێده‌سه‌ڵاتی کورد هیچی تر نیه.
ده‌بێت هه‌نگاوی هه‌رێم به جۆرێک بێت که زه‌مینه رهخسێن بێت هه‌تا ئه‌و ساته‌ی که ده‌توانێت به پشت به‌ستن به داهاتی خۆی به‌لای که‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ خۆی بژێنێت.
ئه‌گه‌ر کورد خواستی ئه‌وه‌یه که ببیته ده‌وڵه‌ت ده‌بێت ژێرخانی ببوژێنێته‌وه نه‌ك سه‌رتاپا کۆمه‌ڵگا ببێته موچه‌خۆر و هه‌موو شتێک له ده‌ره‌وه‌ی به ئامادهكرای بێت. ده‌بێت ئاسایشی وزه، ئاسایشی خوراک، ئاسایشی خه‌ڵکی، به‌رێوه‌چونی کاروبار به شێوه‌یه‌كی وه‌ها بێت که بتوانێت به‌رگه‌ی نه‌بوونی ته‌نگانه بگرێت.
که‌واته کاتێک هه‌رێم له ناوه‌وه خۆی ده‌كات به کۆمه‌ڵگایه‌كی لاواز، که‌چی له هه‌مانکاتدا له هه‌وڵی گه‌وره‌ترین سه‌رکێشیدایه.
گه‌ر ده‌مانه‌وێت ببینه ده‌وڵه‌ت ئه‌وا ده‌بێت بۆی بژین، ده‌بێت هه‌موو رۆژێک کاری بۆ بکه‌ین، له ناوه‌وه له ده‌ره‌وه، له رووی ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و مهعڕیفیهوه.
هه‌رێم ئێستا ده‌رفه‌تێکی زێرێنی له به‌رده‌ستدایه که له سامانی سرشتی عێراق سودمه‌ندبێت بۆ بونیادنانی خۆی، هه‌تا کاتێک که ده‌توانێت پشت به خۆی ببه‌ستێت.
له گۆڕانی دۆخه‌كه‌دا گه‌ر دیپلۆماسی هه‌رێم کاریگه‌ربێت ده‌توانێت له بڕی ترساندن گه‌یه‌نه‌ری ئێران و تورکیا و عێراق بێت. وه‌ك ده‌بینین که دۆخی ناوچه‌كه به‌ره‌وه ته‌سویه ده‌روات نه‌ك رووبه‌رووبوونه‌وه
ده‌بێت هه‌رێم خاوه‌ن یه‌ك ده‌نگبێت، نه‌ك هێزێک به‌هی خۆی بزانێت و ئه‌وانیتر به میوان
نه‌فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم باشتره له‌وه‌ی بفرۆشرێت و پاره‌كه‌ی بخرێته بانکێکی تورکیه‌وه که هه‌رێم هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی به‌سه‌ریدا نه‌بێت و هه‌تا زیاتر بمێنێته‌وه تورکیا لێی سودمه‌ند بێت
نابێت ئاسایشی نیشتمانی ببێته مایه‌ی موزایه‌ده‌ی هه‌رزانی جه‌ماوه‌ری.
تێبینی: ئەم وتارە لەپەیجی تایبەتی نوسەر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك وەرگیراوە