دوو كاسبكاری كوردی دیكە لە ناوچەی “سەلاسی باوەجانی” بە هۆی تەقەی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی، كوژران و بریندار بوون.
بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی پەیام، رۆژی هەینی 30 مانگی خەزەڵوەر دوو كاسبكاری لاو لە ناوچەی “سەلاسی باوەجانی” سەر بە پارێزگای كرماشان لە لایەن چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بەو بۆنەوە دانێكیان گیانی لەدەستداوە و یەكێكی دیكەشیان بریندار بووە.
ئەو دوو كاسبكارە لە ناوچەی “رەجوێ” شێخ سڵە لە لایەن چەكدارانی سپای پاسدارانەوە دراونەتە بەر دەستدرێژی گوللە و هەر دووكیان رەوانەی نەخۆشخانەی كرماشان كراون، بەڵام بە هۆی كاریی بوونی برینەكانیانەوە یەكێكیان گیانی لەدەستداوە.
تا ئێستا ناو و شۆناسی ئەو 2 كاسبكارە كوردە ئاشكرا نەكراوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، هەفتەی رابردووش لە نزیك ئاوایی “ئەستەجوك: سەر بە شاری “خۆی” لە پارێزگای ورمێ، كۆمەڵێ لە كاسبكارانی ئەو ناوچەیە دەكەونە نێو بۆسە و دەستڕێژی گوللەی چەكدرانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی و بەو بۆنەوە، یەكێك لە كاسبكاران بە ناوی “مەحمود وەهابی” گیانی لەدەست دەدات و كۆڵبەرێكی دیكە كە شوناسی نادیارە، بە توندی بریندار دەبێ.
چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی تەرمی ئەو كۆڵبەرەیان گواستووەتەوە بۆ نێو پایەگاكەی خۆیان و بە بنەماڵەكەیان راگەیاندووە، كە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی رۆڵەكەیان بە هۆی بەزاندنی سنوور، دەبێ 2 میلیۆن تمەن پارە بدەنە ئەو چەكدارانە.