شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

زیاتر لە 200 كرێكاری شارەداریی “مەریوان” لەسەر كار دەركران

لانیكەم ٢٠٠ كەس لە كرێكارانی شارەداری مەریوان، لەسەر كارەكانیان دەركراون.
ماڵپەڕی زرێوار بڵاوی كردەوە، كە 200 كرێكاری شارەداریی شاری مەریوان لەسەر كار دەركراون و هەر كام لەو كرێكارانە كە چەند مانگ حەقدەستی دواخراویان هەیە، خوازیاری بەدواداچوونی كێشەكانیان بوون، بەڵام تا ئێستا لە لایەن بەرپری لایەنە پەیوەندیدارە حكومەتیەكانەوە، هیچ وڵامێكیان پێنەدراوەتەوە و ئەمەش كرێكارانی دەركراوی زۆر نیگەران كردووە و ئێستا زۆرێك لەو كرێكارانە كە دابینكەری بژیوی ژیانی بنەماڵەكانیان تووشی گرفت و كێشەی ماڵیی بوونەتەوە.

جێگای ئاماژەیە، بە گشتی تا ئێستا زیاتر لە 500 كرێكاری شارەداریی شاری مەریوان لە لایەن كاربەدەستانی ئەو ئیدارەیەوە لە سەر كارەكانیان دەركراونز

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە شاری مەریوان بە هۆی ئەوەیكە لە سەر سنوور هەڵكەوتووە و لە بوونی كارگە و كارخانە بێبەرییە، زۆرێ لە خەڵكەكەی لە سەر سنوورەكان سەرقاڵی كاسبی و كۆڵبەری كردنن و بەو هۆیەشەوە رۆژانە لە لایەن چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە گیان و ماڵیان دەكەوێتە مەترسیەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.