هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

زیندانیەكی سیاسی دیكە بە دانانی بارمتە مەرەخەسی پێ دەدرێت

زیندانیەكی دیكە بە ناوی “فەخرەدین فەرەجی” بڕیارە مەرەخەسی پێ بدرێ.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە *زاگرۆس پۆست*، زیندانیەكی سیاسی دیكە بە ناوی “فەخرەدین فەرەجی” كە لە زیندانی شاری “تەبەس” راگیراوە و خەڵكی شاری “مەریوان” و حوكم دراو بە 25 ساڵ زیندان، بڕیارە بە دانانی بارمتەی 200 میلیۆن تمەنی بە شێوەی كاتیی مەرەخەسی پێ بدرێت.

شایانی باسە، فەخرەدین فەرەجی ساڵی 1390ی هەتاویی هاوڕێ لەگەڵ محەمەد حسێن رەزایی (خوسرۆ)، چەنگیز قەدەم خێری و ئەیوب ئەسەدی لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە نزیك شاری سنە دەستگیر كران.

فەخرە فەرەجی خەڵكی شاری مەریوان بە 25 ساڵ زیندان دوور خرانەوە بۆ زیندانی تەبەس، محەمەد حسێن رەزایی (خوسرۆ) خەڵكی شاری دیواندەرە، بە 30 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی میناب، چەنگیز قەدەم خێری خەڵكی شاری كامیاران بە 40 ساڵ زیندان و دوور خرانەوە بۆ زیندانی مەسجد سولەیمان و ئەیوب ئەسەدی خەڵكی شاری مەریوان بە 20 ساڵ زیندان دوورخرانەوە بۆ زیندانی كاشمەر حوكم دران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.