شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

زیندانیەكی سیاسی پاش 9 ساڵ مەرەخەسی پێدرا

زیندانیەكی سیاسی بە ناوی “محەمەد ئەمین عەبدوڵڵاهی” پاش 9 ساڵ زیندانی بوون مەرەخەسی پێ درا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە *زاگرۆس پۆست*، زیندانیەكی سیاسی بە ناوی “محەمەد ئەمین عەبدوڵڵاهی” كە ساڵی 1384ی زایینی خەڵكی “میناوێ شاری بۆكان” بە تاوانیك پەیوەندیی لەگەڵ یەكێك لە حیزە كوردستانیەكانی نەیاری كۆماری ئیسلامی بە 20 ساڵ زیندان حوكم دراوە، پاش 9 ساڵ راگیران لە زیندان ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی مانگی خەزەڵوەر لە زیندانی شاری تەبەس مەرەخەسی پێدرا.

محەمەد ئەمین عەبدوڵڵاهی، زیندانی سیاسی كورد كە ساڵی 1384ی هەتاویی لە لایەن چەكدراەكانی كۆماری ئیسلامی دەستگیر كرابوو، پاش گواستنەوە بۆ زیندانی مەهاباد لە لایەن دادگای ئەو شارەوە بە 20 ساڵ زیندان حوكم درا.

ئەو زیندانیە سیاسیە كوردەی خەڵكی “میراوێ شاری بۆكان” كە ئێستاكە لە زیندانی ورمێ راگیراوە رێكەوتی 5ی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 1389ی هەتاوویی حوكمی ئێعدامەكەی كە ساڵی 88 پەسەند كرابوو، لە لایەن پێداچوونەوە هەڵوەشایەوە و بۆ 20 ساڵ زیندان كەم كرایەوە.

ئەو زیندانیە سیاسیە ئەمڕۆ مەرەخەسی پێدرا و پاش 9 ساڵ راگیران لە زیندانی كۆماری ئیسلامی توانی چاوی بە دیداری بنەماڵەكەی لە دەرەوەی زیندان روون بێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.