ساڵانە بە سەدان كەس لە خەڵكی كوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین دەبنە قوربانی.
بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگای كرماشان لە ڕێوڕەسمی كرانەوەی خولی دووبارە فێركردنەوەی زانیاریی سەبارەت بە مین و تەقەمەنیەكان وتی، لە ئێستادا 4 میلیۆن هێكتار لە خاكی ئێران مینی تێدا چێنراوە.
عادڵ شەفیعی لەبارەی ڕووداوەكانی تەقینەوەی مینو خەسارەكانی لە كۆمەڵگای ئێرانو كوردستاندا گوتی: بەپێی ئەم ئامارەی ڕەسمییانەی لەبەر دەست دایە ساڵانە نزیكەی 800 كەس لە كوردستان و خوزستان بەهۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەكانی سەردەمی شەڕی عێراق و ئێران دەكوژرێنو بریندار دەبن.
بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگای كرماشان لە درێژەی قسەكانیدا وتی: عێراق، ئێران، ئەفغانستان، میس و كامبۆج لە نموونەی ئەم وڵاتانەن كە لە سەرووی وڵاتە پڕمینەكاندا ناویان دێ.
بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانی پارێزگاریی كرماشانیش كە لەم كۆبوونەوەیەدا بەشدار بوو، وتی مینە پووچەڵ نەكراوەكان مەترسییەكی زۆر جیددین كە بەرەوڕووی گوندنشینانی سەرسنوور بوونەتەوە.
حوسێن باباخانی بوونی ئەم مینانەی بە مەترسییەك بۆسەر گیانی كوێستانچیو هەوارنشینو خەڵكی ئاواییەكانی سەرسنوور زانی و گوتی بوونی مەیدانە مینەكان لە 1 هەزار و 100 هێكتار سنووری هاوبەشی ئێرانو عێراق هەڕەشەیەكە بۆ سەر گیانی خەڵكی ئەم وڵاتە.
شایانی باسە لەدوای كۆتایی هاتنی شەڕی ئێرانو عێڕاقەوە، 2433 كەس لە پارێزگاكانی سنە، ورمێ، ئیلام، كرماشانو خوزستان بە هۆی تەقینەوەی مین گیانیان لە دەست داوەو، پێنج هەزارو ٦٠١ كەسی دیكەش بریندار بوون.
هەر لەو ماوەیەدا لە كرماشان ٩٩٣ كەس بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لە دەست داوە، لە پارێزگا سنە ٣٦٨ كەس، لە ئیلام ٣٢٦ كەس و لە پارێزگای ورمێش ٣٠٩ كەس بە هۆی تەقینەوەی مین كوژراونو خۆیانو بنەماڵەكانیان بوونەتە قوربانیی كەمتەرخەمیو