11 لاوی خەڵكی شارەكانی پارێزگای”كرماشان” لە ماوەی رۆابردوودا بە ریزەكانی داعشەوە پەیوەست بوون.
گرووپی داعش لەتۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی(پشتیوانانی خیلافەت) بڵاویان كردۆتەوە كە لەم دواییانەدا١١ لاوی خەڵكی كرماشان، سەرپێڵ زەهاو و روانسەر كە بە “موهاجید” ناوی لێبردوون، پەیوەست بە ریزەكانیان بوون.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە ماوەی رۆژانی رابردووشدا سێ لاوی دانیشتووی گەرەكەكانی “بەری شیلانان، مەلا خەلیل و باغی شایەگان”ی شاری مەهاباد و بە ناوەكانی”م. ن” تەمەن ١٦ ساڵ، “ش.ن” تەمەن ٢٠ ساڵ و “ر.س” ئەو سێلاوە كوژران. بنەماڵەی ئەو سێكەسە تەرمەكانیان بەدەست نەگەیشتۆتەوە، بەڵام لەهەواڵی كوژرانی كوڕەكانیان ئاگادار كراونەتەوە.
لەلایەكی دیكەوە گرووپی داعش لەتۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی(پشتیوانانی خیلافەت) بڵاویان كردۆتەوە كە بەم دوایانە ١١ لاوی خەڵكی كرماشان، سەرپێڵ زەهاو و روانسەر كە بە “موهاجیر” ناوی لێبردوون، پەیوەست بە ریزەكانیان بوون.
ئەو گرووپە باسیان لەوەش كردووە ئەو ١١ لاوە بە مەبەستی جیهاد روویان لە پارێزگای دیالەی عێراق كردووە و لەلایەن داعشەوە وەرگیراون.
ئەمەش لەحاڵێكدایە كە، گرووپی داعش پێشتریش لە لاپەڕەی “پشتیوانانی خیلافەت”دا نووسیوبووی: “لە ماوەی ١٠ مانگدا٢٣ لاوی كوردی خەڵكی شارەكانی بۆكان، مەهاباد، سەقز و جوانڕۆ هاتوونەتە ناو خەلافەتی ئیسلامییەوە.