یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

ماچی ناو دەم بەرگریی لەش زۆرتر دەكات

كۆمەڵێك زانای هۆلەندی لە توێژینەوەیەكدا ئەوەیان ئاشكراكردووە كە 10 چركە ماچكردن 80  ملیۆن میكرۆب بۆ مرۆڤی بەرامبەر دەگوازێتەوە.

زاناكان ئەوەیان ئاشكراكردووە كە لەجیهاندا نزیكەی 700 هەزار جۆر بەكتری هەن و ئەو بەكتریایانەش بەشێوازی ئاسان دەگوازرێنەوە و ماچكردنیش یەكێكە لەو هۆكارانەی كە بەخێراترین شێوە بەكتریاكان دەگوازێتەوە.

هەرلەو توێژینەوەیە ئەوەش ئاشكرا كراوە ماچ هەتا گەرمتر و ماوەكەی زیاتر بێت بەكتری زیاتر دەگوازێتەوە لە دەمی كەسێكەوە بۆ بەرامبەرەكەی و  وادەكات ئەم دوو مرۆڤە بەهۆی بەكتری هاوبەشەكانی نێوانیانەوە سیستمی بەرگریان بۆ هەمان جۆرە نەخۆشی بەهێزتربێت و بشتوانن زیاتر بەیەكەوە هەڵبكەن چونكە بەهۆی ئەو بەكتریایانەوە دەتوانن هەمان جۆر خواردن بە ئاسانی هەرس بكەن.

زاناكان ئاماژە بەوەدەكەن، كە هەموو جۆرە بەكتریایەك زیانبەخش نیین بۆ جەستەی مرۆڤ لە هەمان كاتیشدا بەباشی نازانن مرۆڤ هەوڵی لەناوبردنی هەموو جۆرە بەكتریایەكی زیانبەخشبدات  چونكە بەهۆیانەوە سیستمی بەرگریی لەشیان بەهێزتردەبێت و دەتوانن بەرەنگاری نەخۆشییەكان ببنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.