یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

تەمەنی لەشفرۆشی لە ئێران گەیشتووەتە ژێر 15 ساڵ

ئاماری لەشفرۆشی لە ئێران گەیشتووەتە تەمەنی 15 ساڵ و رێژەی خۆئیرزایی لەو وڵاتەش بە ئاستێكی بەرچاو پەرەی سەندووە.

ناوەندی توێژینەوەكانی مەجلیسی كۆماری ئیسلامی، لە راپۆرتێكدا باس لەوە دەكات كە، بە پێی توێژینەوەیەك كە لە سەر 141 هەزار 555 قوتابیی كچ و كوڕ لە قۆناغی مامناوەندیی لە ساڵەكانی نێوان 1367_ 1387 دەرخەری ئەوەیە كە ، 105 هەزار و 46 كەس واتە لەسەدا 74.3 بە بێ پێكهێنان پڕۆسەی هاوسەریەتی پەیوەندیی سێكسی ئەنجام دەدەن.

هەروەها دەوترێ لەو رێژەیە 24 هەزار و 889 كەس واتە 17.5% خەریكی هاوجنس باز و 11 هەزار و 682 كەیش واتە 8.2% یش بە خەریكی خۆئیرزایین.

بە پێی ئامارەكانی مەجلیسی كۆماری ئیسلامی، ئەو رێژەیە لە تەمەنی جیاجیادا روو دەدات و ریزبەندیەكەشی ئەم چەشنەیە” 9.78% ژێر تەمەنی 15 ساڵ، 46.9% لە نێوان تەمەنی 16 بۆ 20 ساڵ، 31.5% لە تەمەنی 21 بۆ 25 و 13.8% لە تەمەنی 26 بۆ 30 دایە.

لەو رێژەیە 84.6% سەڵت بوون و 1.3% كاتێ كە ژیانی هاوسەرگیرییان پێكهێناوە ئەو پەیوەندیانەیان هەبووە و 2.2%یش پێشتر تەڵاقیان وەرگرتووە.

لە بواری خوێندنیشەوە 46.9% خوێندنی مامناوەندیی و دیپلۆمیان هەبووە، 27.8% سەرەوەی دیپلۆم و پلەی كارناسییان هەبووە و 25.4%یش سەرەوەی پەلی كارناسی بوون.

هەروەها ئەو توێژینەوەیە دەریدەخات، كە 11% لە لەشفرۆشەكانی شاری تاران بە ئاگاداریی هاوسەرەكانیان ئەو كارەیان ئەنجام داوە.

توێژینەوەكەی مەجلیسی كۆماری ئیسلامی لە درێژەدا ئاماژە بەوە دەكات، 280 دۆسیەی دەستدرێژیی سێكسی لە 4 مانگی سەرەتای ساڵی 1388ی هەتاویی بۆ ژنانی 15 تا 35 ساڵ بووە و 12.5%ی ژنانیش لە بەرانبەر دست بردن بۆ جەستەیان و 62.5%یش لە بەرانبەر ناونیتكە و قسەی سەرشەقام بێدەنگی دەكەن.

ئەم ئامارە لەلایەن خودی كۆماری ئیسلامیەوە بڵاو كراوەتەوە و ئاماری 5 ساڵی رابردوو لە خۆی ناگرێت. زۆرێ لە كارناسانی كۆمەڵایەتی لە سەر ئەو بڕوایەدان، كە نەبوونی ئازادیی تاكەكەسی، ئیرزا نەبوونی لاوانی ئێران بە شێوەی دروست و لە تەمەنی گونجاو و بەربەستە كۆمەڵایەتیەكان وایكردووە كە دیاردەگەلێكی لەم چەشنە لە ئاستی كۆمەڵگای ئێران پەرە بستێنێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.