لە ماوەی یەك مانگی رابردودا 7 جار قامیشەڵانەكانی دەریاچەی”زرێبار” تووشی سووتان هاتووون.
هەواڵنێریی حكومەتی ئیرنا بڵاوی كردۆتەوە، كە موراد حەمیدی بەرپرسی ئیدارەی ژینگەی شاری مەریوان باسی لەوە كردووە كە، لە ماوەی یەك مانگی رابردوو 7 جار قامیشەڵانەكانی شاری دەریاچەی زرێبار لە شاری مەریوان توووشی سووتان هاتوون و بەو هۆیەوە 2 هێكتار لەو قامیشەڵانە لەنێو چوون.
ناوبراو رایگەیاندووە، كە قمیشەڵانەكانی زرێوار شوێنی حەوانەوە و لانكە كردنی زۆرێك لە پەلەوەرەكان و گیانلەبەرانی ئەو ناوچەیە دێنە ئەژمار و سووتانی ئەو قامیشەڵانە مەترسی لەنێو چوونی ئەو جۆرە گیانلەبەرانەی زۆرتر كردووە.
بە وتەی ئەو “موراد حەمیدی” ئیدارەی گشتیی ژینگەی كوردستان كە لە ژێر چاودێری كۆماری ئیسلامیشدایە، لە هەموو لایەنگرانی سروشت و ژینگە داوا دەكات كە دەریاچەی زرێبار بە بینینی ئەم چەشنە رووداوانە دڵسۆزانی ژینگە چ سەربەخۆر و چ كەسانی دیكە ئاگادار بكەنەوە، كە بە هانای ئەو دۆخەوە بڕۆن و ئەوە سەرمایە و سروشتی كوردستانە كە بە هەموومانەوە دەبێ بی پارێزین.