هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كچە خوێندكارێكی دیكەی “سەقز”ی گیانی لەدەستدا

كچە خوێندكارێكی خەڵكی شاری “سەقز” بە هۆیەكی نادیار لە ماڵەوە خۆی هەڵواسیوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

بە پێی هەواڵێ كە بە “زاگرۆس پۆست” گەیشتووە، ئەمڕۆ هەینی 23ی مانگی خەزەڵوەر كچێكی خوێندكار خەڵكی شاری سەقز بە ناوی “سومەیە مەلەكی” تەمەن 27 ساڵ بە هۆكارێكی نادیار لە ماڵەوە خۆی هەڵواسیوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە و بنەماڵەكەی سەبارەت بە مەرگی ناوبراو گومانیان هەیە و لایان وایە كە لە زاكۆ كێشەیەكی هەبووە و بەو بۆنەوە دەستی داوەتەخۆكوژی.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە لە ماوەی رۆژانی رابردووشدا، كچە خوێندكارێكی كوردی دیكە بە ناوی “شیلان رەوشەن دڵ” تەمەن 22 ساڵ و خەڵكی ئاوایی “نرزیوە” سەر بە شاری شنۆ، لە زانكۆی شاری ورمێ بە شێوەیەكی گوماناوی تووشی تێكچوون و رەشانەوە دەبێت و پێش گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدەدا و پزیشكی یاسایی رادەگەیەنێت كە ئەو كچە بە هۆی خواردنی “حەبی سیانور” گورچیلەكان و سی لەدەست دەدات و باقی ئەندامانی لەشی بە تەواوەتی رەش دەبێتەوە و لە ئاكامدا گیانی لەدەست دەدات.

تا ئێستا كاربەدەستانی زانكۆی ورمێ لەو بارەوە هیچ هەڵوێستێكیان نەبووە، ئەمەش لەحاڵێكدایە كە ماوەیەك لەمەوبەریش 2 كچە خوێندكاری دیكەی كورد بە ناوەكانی “شەیدا حاتەمی و سەحەر چوینی” بە شێوەیەكی گوماناوی لە زانكۆەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەستدابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.