“كیانوش رۆژتەمی” وەرزشوانی كوردی “یاسان”ی 23 ساڵەی خەڵكی شاری “ئیسلام ئابادی غەرب” سەر بە پارێزگای “كرماشان” بە تۆمار كردنی ریكۆردی 391 لە كۆی دوو حەرەكەت، توانی میداڵی زێڕی دونیا و میداڵی زێو لە یەك حەرەكەتدا و لە بواری كێش هەڵگرتن (وەزنە بەرداری) مسۆگەر بكات.
ئەو وەرزشوانە كرماشانیە رۆژی پێنجشەممە 22ی مانگی خەزڵوەر، لە شەشمین رۆژی كێبەركێیەكانی جیهانیی كێش هەڵگرتن لە وڵاتی قەزاقستان لە گرووپی “ئەی” لە دەستەی 85 كیلۆ گرەم و لە نێوان 10 وەرزشواندا و لە كاتێكدا كە رەكەبەرایەتیەكە لە نێوان “كیانوش رۆستەمی، ئاپتی ئایوكادۆف و ئارتیم ئۆكۆلۆف، لە وڵاتی روسیە، “ئەیوان ماركوف” لە وڵاتی بۆغارستان و “ئەندری ریباكو” لە وڵاتی بلاڕووس بوو.
رۆستەمی لە كۆتاییدا بە تۆمار كردنی 178 كیلوگرەم لە یەك زەرب و 213 كیلو لە دوو زەربدا توانی بە كۆی گشتی 391 كیلوگرەم میداڵی زێڕی جیهان مسۆگەر بكات.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، سیامەند رەحمان وەرزشوانێكی ناوداری كوردی خەڵكی شاری شنۆ، وەكوو یەكەم وەرزشوانی جیهان دیاری كرا.
سیامەند لە ركابەرییەكانی “ئینچۆن”لە كورەی باشوور توانیبووی وەزنەی ٢٨٧ و ٢٩٢ كیلۆیی هەڵبگرێ و میداڵی زێڕ مسۆگەر بكات.