كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەوڵی دابەشكاریی نوێی ئێران بە 5 ویلایەتە و كوردستان لەو پیلانەدا دەبێتەپارچه.
ئەمڕۆی هەینی 23ی مانگی رەزبەر، ماڵپەری حكومەتیی میللەت بڵاویكردەوە، كە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی پرۆژە بڕیارێكیان ئامادەكردووە و ئەو وڵاتە بە 5 ویلایەت دابەش دەبێت و كوردستان لەو پیلانەدا دەبێتە 3 بەش.
بە پێ دابەشكردنێكی ئیداری ئێران كە بە بیانووی باشتر كردنی كاروباری خۆجێتی و دووركەوتنەوە لە سانترالیزمی دەسەڵات، رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ 3 پارچە دابەش دەكرێت، كە بەم چەشنە دەبێ:
1. سنە و ورمێ دەخرێنە ویلایەتێك
2. كرماشان و ئیلام و هەمەدان دەخرێنە ویلایەتێك
3. ناوچەی لوڕستان و بەختیاری دەخرێتە ویلایەتیك؛ جگە لە چەند شارو شارۆچكە كە پێشتر خراونەتە سەر پارێزگاكانی دیكە.
ئەم دابەشكارییەش 60 ئەندامی نێو مەجلیسی كۆماری ئیسلامی هێناوەتە دەنگ و نیگەرانیی خۆیان لەوبارەوە دەربڕیوە.
“مەیسەم بادامچی” ئەندامی مەجلیسی كۆماری ئیسلامی لە كوردستان بە هەواڵنێریی “زەمان”ی راگەیانووە، كە مەبەست لەو دابەشكردنە بە فارس كردنی ناوچە كوردنشین و كەمە نەتەوەییەكانی دیكەی نێو ئێرانە و ئەمە كاردانەوەی خراپی لێدەكەوێتەوە .