هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

گیانلەدەستانی گوماناویی كچە خوێندكارێك لە زانكۆی”ورمێ”

كچە خوێندكارێكی دیكەی زانكۆی ورمێ بە شێوەیەكی گوماناویی گیانی لەدەستدا.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی كوردپا،”شیلان رەوشەن دڵ” 22 ساڵ تەمەن و كچی سەلیم و خوێندكاری بواری زانستی سیاسی لە زانكۆی شاری ورمێ، رۆژانی سەرەتای ئەم هەفتەیە بە شێوەیەكی گوماناوی بە خواردنی ژەهر گیانی لەدەستداوە.

ئەو كچە خوێندكارەی زانكۆی ورمێ كە خەڵكی ئاوایی “نرزیوە” سەر بە شاری شنۆ بووە، رۆژی شەممە 17ی مانگی خەزەڵوەر تووشی تێكچوون و رەشانەوە دەبێت و بەو هۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێ، بەڵام پاش گەیشتنی بە نەخۆشخانەی خومەینی لە شاری ورمێ پزیشكی یاسایی رادەگەیەنێت كە ئەو كچە بە هۆی خواردنی “حەبی سیانور” گورچیلەكان و سی لەدەست دەدات و باقی ئەندامانی لەشی بە تەواوەتی رەش دەبێتەوە و لە ئاكامدا گیانی لەدەست دەدات.

تا ئێستا كاربەدەستانی زانكۆی ورمێ لەو بارەوە هیچ هەڵوێستێكیان نەبووە، ئەمەش لەحاڵێكدایە كە ماوەیەك لەمەوبەریش 2 كچە خوێندكاری دیكەی كورد بە ناوەكانی “شەیدا حاتەمی و سەحەر چوینی” بە شێوەیەكی گوماناوی لە زانكۆەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەستدابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.