هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

بانگكردن و دەستگیری ژمارەیەك لە خوێندكارانی زانكۆی “رازیی” كرماشان

ژمارەیەك لە خوێندكارانی زانكۆی “رازیی” كرماشان لە لایەن حەراسەتی زانكۆ بانگهێشت و 3 خوێندكاری یارسانی ئەو زانكۆیەش لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كران.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە *زاگرۆس پۆست* گەیشتووە، لەم رۆژانەی دواییدا 120 خوێندكاری زانكۆی كرماشان لە ناڕەزایی بە لێپرسینەوەی فەرەجی دانا وەزیری زانستی كۆماری ئیسلامی، لە لایەن مەجلیسی ئەو حكومەتەوە، ناڕەزاییان دەربڕیوە و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە بوون، كە پاش بڵاوبوونەوەی ئەو نامەیە، ژمارەیەكی زۆر لەو خوێندكارانه بانگكراونەتە حەراسەتی زانكۆ و تەنانەت دەوترێ لەگەڵ خوێندكاراندا خوازیاری ئامادەبوونی ئەندامانی بنەماڵەكەشیان بوون.

لەو بانگكردنەی حەراسەت لە خوێندنكارانی زانكۆی رازی كرماشان، وێڕای لێپێچینەوە و دەمەقڕە لەگەڵ خوێندكاران، داوایان لێكراوە كە واژۆكانیان لەژێر ئەو نامەیە بسڕنەوە.

هەروەها لە لایەكی دیكەوە، 3 كەس لە خوێندكارانی كوردی زانكۆی كرماشان كە 2 كەسیان یارسان بوون، لە لایەن هێزەكانۆی كۆماری ئیسلامیەوە لە بەردەم دەرگای زانكۆ دەستگیر و راپێچی شوێنێكی نادیار كراون.

2 خوێندكارە كوردە یارسانەكە ناوەكانیان بریتی بووە لە: جەهانگیر سەلیمی و وەحید فروودی و هەروەها خوێندكارێكی دیكە بە ناوی سوبحان رەحیمی لە لایەن هێزە لیباس شەخسیەكان سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی دەستگیر و راپێچی شوێنێكی نادیار كراون و هەتا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.