ژنێكی ئیسرائیلی 31 ساڵ تەمەن كە چەندین ساڵ لە ناو ئەرتشی ئیسرائیلدا كاری كردووە، پەیوەندی دەكات بە شەرڤانانی كۆبانێ و پێیانەوە پەیوەست دەبێ.
هەواڵنێریی رۆیتێرز لە زاری رادیوۆی ئیسرائیلەوە بڵاویكردەوە، كە ئەو ژنە پێشتر لە كانەدا بووەو دواتر چووەتە ئیسرائیل و لەوێ لە ریزی ئەرتشدا بووە.
ئەو ژنە بە رادیۆی ئیسرائیل ووتووە كە دەیەوێت بەو ئەزموون پسپۆرەیە هەیەتی خزمەتی شەرڤانان بكات دژی چەكدارانی داعش.
ئەو ئافرەتە بە رادیۆكەی راگەیاندووە كە كوردە جەنگاوەرەكان ئازا و میهرەبانن و وەك ئێمە زۆر ژیانیان خۆش دەوێت.