كرێكارانی تاران بۆ دابینكردنی بودجەی مانگانەی خۆیان 822 هەراز تمەن و كرێكارە گوندنشینەكانیش 92 هەزار و پانسەد تمەن كەمییان هەیە. لە تاران 70% ی پتر لە 50% كرێكاران بیر لە پیشەی دووهەم دەكەنەوە.
بە پێی راپۆرتی ناوەندی ئاماری كۆماری ئیسلامی ئێران، نێوەنجی بودجەی مانگانەی بنەماڵە شارنشینەكانی ئێران 822 هەزار تمەن و بنەماڵە گوندنشینەكانیش یەك میلیۆن 92 هەزار و 500 تمەنە.
بە وتەی عەلی رەبیعی وەزیر تەعاون، كار و ئاسایشی كۆمەلایەتی، لانیكەمی حەقدەستی كرێكاران لە ئەمساڵدا، 608 هەزار و 900 تمەن بووە و لە راستیدا لانیكەمی حەقتەستی كرێكاران لە سەر بودجەی مانگانی خەڵكی لادێیەكانە.
بەراوەردی راپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران بە وتەی ئەو كاربەدەستەی كۆماری ئیسلاامی، مانگانە 822 هەزار تمەن كەمی بۆ دابینكردنی بودجەی بژیوی ژیانی خەڵكی كرێكاری شاری و 92 هەزار و 500 تمەن كەمی بۆ بودجەی مانگانەی كرێكارانی گوندنشین هەیە.
جێگری سەرۆكی كانوونی باڵای ئەنجومەنە كرێكارییەكانی كۆماری ئیسلامی بە ئاماژە بە بودجەی زۆر لە راپۆرتی ناوەندیی ئاماری ئێران كردووە و باسی لەوە كردووە كە، بە پێی دوایین توێژینەوەكان رێژەی خەرجەكان پتر لە 2 میلیۆن تمەنە و ئێستاكە حەقدەستی كرێكاران لانیكەمی ژیانی بنەماڵەیەكی كەسیش دابین ناكات.
عەلی رەبێعی هەروەها باس لەوە دەكات كە، رێژەی سەرمایەداران لە 80 میلیۆن خەڵكی ئێران 5 تا 6 میلیۆن كەسە و ئێستاكە ئەم رێژەیە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئەم رێژەیە بۆ 7 تا 10 میلیۆن كەس چاوەڕوان دەكرێ و ئەم رێژەیەكش لەگەڵ سەرمایەدارە ئەمریكایەكان بەراوەرد دەكرێ.
ئامارەكان دەریدەخات لە ساڵی 1392ی هەتاوی لە درێژەی رەوتی ساڵانی پێشوو، بنەماڵە شارنشینەكانی ئێران لەگەڵ دوو دیاردەی”كەمی رێژەی كەسانی خاوەن پیشە” و “بەرزبوونەوەی ئاستی نێوەنجیی تەمەنی بنەماڵە” بەرەوڕوون.
رۆژنامەی دونیای ئابووری لە ئێران رایگەیاندووە كە، راپۆرتی بانكی ناوەندیی كۆماری ئیسلامی ئاماژەی داوەتە هەندێ پێوەری ئابووری و كۆمەڵایەتی بنەماڵە ئێرانیەكان لە ساڵی 92 و ئەو پێوەرانە دەریدەخەن كە، 24% بنەماڵە شارنشینەكانی ئەو وڵاتە، بە بێ ئەوەیكە یەك كەسیشیان كار و پیشە و كاسبكارییەكی هەبێ ژیاون، یان بە واتایەكی دیكە لە هەر 4 بنەماڵەی ئێرانی یەكێكیان “نانهێنەر و خاوەن پیشە”یان نەبووە.
هەروەها بانكی ناوەندیی كۆماری ئیسلامی باسی لە بۆشایی چینایەتی لە نێوان بنەماڵە ئێرانیەكانیش كردووە و ئەو بنەماڵانەی بە 10 گرووپ دابەش كردووە و خەرجی یەك ساڵی ئەوانی بەم چەشنە بەراوەرد كردووە: هەر بنەماڵەیەكی هەژار كە گرووپی یەكەم پێكدەهێنن شەش ملیۆن و 442 هەزار تمەنیان خەرج كردووە، كە دەكاتە نزیكەی دوو هەزار دۆلاری ئەمریكی و لە هەمانكاتدا سەرمایەدارانی ئێرانی بۆ ساڵێكیان 87 ملیۆن و 711 هەزار تمەن واتە نزیكەی 27 هەزار دۆلاریان خەرجكردووە. گرووپەكانی دووەم تا پێنجەم، كە بە ریزبەندی داهاتیان دانراون، كەمتر لە 20 ملیۆن تمەن واتە نزیكەی شەش هەزار و 200 دۆلاریان خەرجكردووە و گرووپی شەشەم و حەوتەمیش كەمتر لە 30 ملیۆن تمەن واتە نزیكەی 9 هەزار و 300 دۆلاریان خەرجكردووە.
گرووپی نۆیەم زیاتر لە 45 ملیۆن تومەن واتە نزیكەی 14 هەزار دۆلاریان خەرجكردووە و دوایین گرووپیش، كە سەرمایەدارانی ئەو وڵاتەن، نزیكەی 88 ملیۆن تومەن واتە نزیكەی 27 هەزار دۆلاریان خەرجكردووە، كە بە مانای ئەوەیە دوو بەرامبەری گرووپی نۆیەم خەرجكردووە كە ئەوانیش وەكوو بەشێك لە چینی دەوڵەمەند دێنە ئەژمار.